گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شۆک و سەرسوڕمان

چیرۆکى تەرمە ’’جوڵاوەکەى’’ کۆیە؛ ’’فرمێسک بەچاویدا هاتە خوارەوە’’

2021.09.13 - 14:11
App store icon Play store icon Play store icon
چیرۆکى تەرمە ’’جوڵاوەکەى’’ کۆیە؛ ’’فرمێسک بەچاویدا هاتە خوارەوە’’

ناس کورد-

 

رێوڕەسمى بەخاکسپاردنى غەفور عەبدوڵا لەکۆیە بەخێرایی لەماتەمەوە گۆڕا بۆ دۆخێکى پڕ لە شۆک و سەرسوڕمان، کاتێک بەشێک لە بەشداربووانى رێوڕەسمەکە بانگەشەى ئەوەیانکرد کە تەرمەکە جوڵاوەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو بانگەشەیە بەس بوو بۆ ئەوەى کەسوکارەکەى بەپەلە رێوڕەسمەکە لەدرەنگانى شەوى یەکشەممەدا بوەستێنن و تەرمەکەى کە گۆڕیشى  بۆ ئامادەکرابوو، بە هیواى زیندبوونى بەرەو نەخۆشخانە بیگوێزنەوە.

 

بەڵام هیواى کەسە نزیکەکانى بۆ زیندوو مانەوەى و بانگەشەکانى تایبەت بە جوڵانەوەى تەرمەکەى زۆرى نەخایاند، کاتێک پزیشکەکان جەختیان لە گیان لەدەستدانى غەفور کردەوە، بەو هۆیەشەوە برایەوە گۆڕستان و لەو گۆڕەدا نێژرا کە بۆى ئامادەکرابوو.

 

فەتاح عەبدوڵا براى غەفور ئەمڕۆ دووشەممە بۆ "ناس کورد" باسى لەوەکرد، تەرمى براکەى جوڵاوەتەوە پێش ئەوەى بەخاکى بسپێرن، هەندێکیش وتویانە کە فرمسێک بەچاویدا هاتووەتە خوارەوە.

 

وتیشى "یەکسەر بردمانە نەخۆشخانە، لەوێ شتێکیان لەسەر دەمى دانا و ماددەیەکیشیان لە تەرمەکەدا، وتیان نەماوە و گیانى لەدەستداوە، بۆیە بردمانەوە گۆڕستان و ناشتمان".

 

غەفور تەمەنى ٨١ ساڵ بوو خاوەنى سێ منداڵ بوو، تا ساڵانێک لەمەوبەر و پێش نەخۆشکەوتنى لە بازاڕى کۆیە کارى دوکاندارى دەکرد، ماوەى ١٢ رۆژ بوو توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا ببوو.

 

هاوکار عەلى وتەبێژى تەندروستى کۆیە بۆ "ناس کورد" جەختیکردەوە کە دەنگۆى زیندبوونەوەى ئەو مردووە لەرووى زانستییەوە هی بنەمایەکى نییە، هەندێ کەس ماوەیەکى کەم دواى مردنی هەواى ناوسکى دەردەچێت، یاخود لرخەیەک دەکات و خاوەن مردووەکە وادەزانێت زیندووە.

 

باسى لەوەشکرد، ئەو پیاوە پێشتر براوەتە نەخۆشخانەى فێرکارى شەهید د.خالید و دواى هێڵکارى دڵ دەرکەوتووە کە گیانى لەدەستداوە، بەڵام دوبارە براوەتەوە نەخۆشخانەکە و هەمان ئەنجام دەرچووەتەوە کە مردووە.