گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆی ڕووداوەکە ببینە

بەڤیدیۆ؛ لە سلێمانی شۆفێرێک بە ئۆتۆمبێل لە هاووڵاتییەک دەدات و هەڵدێت

2021.09.13 - 13:23
App store icon Play store icon Play store icon
بەڤیدیۆ؛ لە سلێمانی شۆفێرێک بە ئۆتۆمبێل لە هاووڵاتییەک دەدات و هەڵدێت

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە بەئوتۆمبێل لەھاوڵاتییەکی دابوو و دواتر ھەڵاتبوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

 

پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا (دووشەممە 13ی ئەیلولی 2021) ڕایگەیاند، "دوای ئەوەی لە ڕووداوێکدا ئۆتۆمبێلێک لە ھاووڵاتییەک دەدات و بەبرینداری بەجێی دەھێڵێت و دواتر شۆفێرەکە ھەڵدێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " مەفرەزەکانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەکانی دیکە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و ھاوڵاتییەکەیان گەیاندە نەخۆشخانە، دواتر هاوڵاتی (س، ق، ح) سکاڵای لەسەر شۆفێرەکە تۆمارکرد و دوای بینینەوەی کامێراکانی چاودێری و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبارەکە دەستگیر بکرێت." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لەئێستادا تۆمەتبار ( ب، أ، ف ) لەدایکبووی ١٩٨٧ بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە."