گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێپرسینەوەى یاسایی

پارە و جلوبەرگ.. هۆشدارییەکى توند لەپەروەردەوە بۆ قوتابخانەکان

2021.09.13 - 13:08
App store icon Play store icon Play store icon
پارە و جلوبەرگ.. هۆشدارییەکى توند لەپەروەردەوە بۆ قوتابخانەکان

ناس کورد-

پەروەردەى سلێمانى هۆشداری دەداتە قوتابخانەکان کە لەگەڵ کۆمپانیا و دوکانەکانى تایبەت بە جلوبەرگى خوێندکاران رێکنەکەون و داواى پارەش لەئۆتۆمبێلى هاتوچۆى خوێندکاران نەکەن، بەپێچەوانەوە روبەڕووى لێپرسینەوەى یاسایی دەبنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی نوسراوێکى پەروەردەى رۆژهەڵاتى سلێمانى کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، پێویستە قوتابخانەکان هیچ جۆرە رێککەوتنێک نەکەن لەگەڵ کۆمپانیا و دوکانەکانى تایبەت لە جلوبەرگى یەکپۆشى خوێندکاران.

 

هەروەها جەختکراوەتەوە کە نابێت داواى پارە لە شۆفێر یان ئەو کۆمپانیایانە بکرێت کە خوێندکاران دەگوازنەوە.

 

بەپێی بڕیارى وەزارەتى پەروەردە، بڕیارە سبەینێ دەرگاى قوتابخانەکان لەسەرتاسەرى هەرێم بەرووى خوێندکاراندا بکرێتەوە و ساڵى نوێی خوێندن دەستپێبکات.

 

بەگوێرەی ڕێنماییەکانى دەستێکردنى خوێندن، ماسک بەستن بۆ ستافی کارگێڕی و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابییان لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن ناچارییە و لەکاتى هەر سەرپێچییەک دەسەڵات دەدرێتە  بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزا بۆ گرتنەبەری رێکاری کارگێڕی پێویست.