گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

شەش سکاڵا گەیشتە کۆمسیۆن..سزاى کڕین و فرۆشتنى کارتى دەنگدان دیاریکرا

2021.09.13 - 12:20
App store icon Play store icon Play store icon
شەش سکاڵا گەیشتە کۆمسیۆن..سزاى کڕین و فرۆشتنى کارتى دەنگدان دیاریکرا

ناس کورد-

 

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق لێکۆڵینەوە لەشەش سکاڵاى تایبەت بە بانگەشەى هەڵبژاردن دەکات و جەختیشدەکاتەوە هەر کەسێک کڕین و فرۆشتن بە کارتى بایۆمەترى دەنگدانەوە بکات سزاى توند دەدرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نەبراس ئەبو سودە یاریدەدەرى وتەبێژى کۆمسیۆن ئەمڕۆ دووشەممە بە ئاژانسى فەرمى عێراقى راگەیاند، کڕین و فرۆشتنى کارتى بایۆمەترى بە تاوان دادەنرێت بەپێی یاساى هەڵبژاردن و سزاى بۆ دانراوە کە دەگاتە زیندانى.

 

وتیشى کارتەکان بەجۆرێکن کە تەنها خاوەنەکەى دەتوانێت بەکارى بهێنێت، چونکە پەنجەمۆرى لەسەرە.

 

نەبراس ئەبو سودە جەختیکردەوە، رێوشوێنى سزادانیان داناوە بۆ هەر کەسێک کە بیەوێت فشار بخاتە سەر دەنگدەران.

 

باسى لەوەشکرد، شەش سکاڵایان پێگەیشتووە و لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکەن کە تایبەتن بە شێواندنى بانگەشە و کاریگەرى دروستکردن لەسەر دەنگدەران

 

هەڵبژاردنی پێشوەختە    

  

بڕیارە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە 10 تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (10) ی 2021 بۆ خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت. ئەم هەڵبژاردنە بەگوێرەی یاسای ژمارە 9 ی ساڵی 2020 ئەنجام دەدرێت كە 18 پارێزگای عێراقی دابەشكردووە بۆ 83 بازنەی هەڵبژاردن كە هاوتای ژمارەی كۆتای ژنانە، مەرجیشە لەهەموو بازنەیەكدا كاندیدێكی ژن سەربكەوێت.                  

  

 ژمارەی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە 25 ملیۆن كەسن، كاندیدەكان جگە لە حیزب و هاوپەیمانێتییەكان، ڕێژەیەكی بەرچاویان بەشێوەی سەربەخۆ و لیستی تاك خۆیان پاڵاوتووە، ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمانیش 329 كورسییە كە 320 یان بۆ كێبەركێیە، 9 كورسیشییان بۆ كۆتای پێكهاتەكانە كە 5 كورسی بۆ مەسیحییەكانە و 1 كورسی بۆ هەریەك لە پێكهاتەكانی شەبەك، سابیئە، ئێزدی و كوردانی فەیلییە لە كوت.                  

  

ئاماری لیست و كاندیدەكان      

  

ژمارەی هێزە بەشدارەكان: 44 هاوپەیمانێتی و 267 حیزب                  

ژمارەی گشتی كاندیدان: 3 هەزار و 523 كەس                  

سەربەخۆكان 887 كاندید                  

حیزبەكان 1002                  

هاوپەیمانێتی: 2560 كاندید                  

 لەڕووی جێندەرییەوە 2 هەزار و 560 كاندید لەڕەگەزی نێرن و 963 یان لەڕەگەزی مێ.                

  

لەپاش پەسەندكردنی دەستوری هەمیشەیی، 4 هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامدراوە كە لەساڵەكانی 2005 و 2010 و 20214 و 2018 بوون، پێشتر سیستمەكانی هەڵبژاردن، "نوێنەرایەتی رێژەیی بوون" بەپێی سیستمی سانت لیگۆی هەمواركراو لە 18 بازنەی عێراق كە هاوتای ژمارەی پارێزگاكان بوون، بەڵام بۆ 2021 بووە بە "زۆرینەی یەك دەنگی نەگوێزراوە" لە 83 بازنەی هەڵبژاردن.