گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

ئاگادارییەک لە وەزارەتی گواستنەوەوە بۆ سەرجەم شۆفێرانی تاکسی

2021.09.13 - 11:14
App store icon Play store icon Play store icon
ئاگادارییەک لە وەزارەتی گواستنەوەوە بۆ سەرجەم شۆفێرانی تاکسی

ناس کورد- 

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئاگاداری شۆفێرانی تاکسی دەکاتەوە کە 1ی 11 دوا بەروارە بۆ لێدانی لۆگۆ و بەپێچەوانەوە لەدوای ئەو بەروارەوە سزا دەدرێن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەگەرچی بڕیاربوو 1 - 8 - 2021 کۆتا وابێت بۆ لێدانی لۆگۆ و لەزگەی تاکسی و جێبەجێکردنی بڕیاری ڕێکخستنەوەی کاری شۆفێری تاکسی، بەڵام بۆ هاوکاریکردنی شۆفێران بڕیارەکە بۆ 1 - 11 - 2021 درێژکرایەوە. 

 

لەوبارەیەوە دیلان ڕەشاد، وتەبیژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم (دووشەممە 13ی ئەیلولی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "وەک ئەوەی بڕیاردراوە 1 - 11ی ئەمساڵ دوا وادەیە بۆ لێدانی لۆگۆ و لەزگەی تاکسییەکان و بڕیارەکە لەکاتی خۆیدا جێبەجێدەکرێت." 

 

جەختیشیکردەوە، "هیچ بڕیارێک بۆ درێژکردنەوەی وادەکە نییە و لەدوای ئەو بەروارەوە هەر شۆفێرێک لۆگۆی بۆ تاکسییەکەی نەکردبێت سزا دەدرێت." 

 

پێشتر، سەڵاح جەوهەر، بەڕێوەبەری گشتیی گواستنەوە لە وەزارەتی گواستنەوە بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاندبوو، لەدوای جێبەجێکردنی بڕیارەکە، سزای هەر شۆفێرێک کە لۆگۆی لێنەدابێت، یەکەمجار بریتییە لە 500 هەزار و لە دووەم جاردا ئۆتۆمبێلەکەی دەستی بەسەردا دەگیرێت، هەرکەسێکیش گۆڕانکاری لە ڕەنگی شریت و لۆگۆ بکات یاخود بیداتە کەسێکی دیکە، بەهەمانشێوە سزادەدرێت."

 

لە کابینەی پێشووی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێکی بۆ ڕێکخستنەوەی کاری شۆفێری تاکسی دەرکرد و بەگوێرەی بڕیارەکە، کاری شۆفێری تاکسی لە هێزەکانی ئاسایش، پۆلیس، هاتوچۆ، فەرمانبەرانی شارستانی جگە لە پلە 7 و 8 و سەرجەم هێزە چەکدارەکانی سەربە حکومەتی هەرێم و عێراق قەدەغە دەکرێت.  

 

پرۆسەی لێدانی لۆگۆ پشت دەبەستێت بە کارتی بایۆمەتری و ئەو کەسانەی کە فەرمانبەرن یاخود کارمەندی سەربە وەزارەتەکانی ناوخۆ و پێشمەرگەن لۆگۆیان پێنادرێت و بەگوێرەی بڕیارەکە نابێت کاری شۆفێری تاکسی بکەن.