ناس کورد-
لەسەر فەرمانى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق ژمارەیەک ئەفسەر دەستبەسەرکران بەهۆى ئەوەى یاوەرى ژمارەیەک کاندیدیان کردووە لەکاتى بانگەشەى هەڵبژاردندا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لیوا روکن عەبدولئەمیر شەمەرى فەرماندەى پڕۆسە هاوبەشەمان لەبەیاننامەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، کازمى فەرمانیکردووە بە دەستبەسەرکردنى ژمارەیەک ئەفسەر، بەهۆى ئەوەى یاوەرى ژمارەیەک کاندیدی هەڵبژاردنى پێشوەختەیان کردووە لەچەند ناوچەیەکى جیاواز.
وتیشى ئەو رێوشوێنە لە چوارچێوەى هەوڵەکانى دامەزراوەى سەربازیدایە بۆ خۆدورگرتن لەجموجۆڵى سیاسی وڵات.