گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باسى هەوڵى تیرۆرکردنى دەکات

سەرۆك كۆمار داهاتی 18 ساڵی عێراق و بڕی ئاودیوكردن ئاشكرا دەكات

2021.09.12 - 22:53
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆك كۆمار داهاتی 18 ساڵی عێراق و بڕی ئاودیوكردن ئاشكرا دەكات

ناس کورد-

 

بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق ئاشکرایکرد، داهاتى نەوت لەساڵى 2003 ەوە تا ئێستا نزیکەى هەزار ملیار دۆلار بووە و 150 ملیار دۆلار ئاودیوى دەرەوە کراوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەرهەم ساڵح لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵى "جەزیرە" باسى لەوەکرد، پێویستە ئەو بڕە پارەیە بگەڕێنرێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش داواى دروستکردنى هاوپەیمانێتییەکى نێودەوڵەتیان کردوە بۆ بەرەنگاربوونەوەىى گەندەڵى و گەڕاندنەوەى پارەى بەقاچاخبراو، هاوشێوەى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژى داعش.

 

وتیشى ژمارەى دانیشتوانى عێراق لەئێستادا 40 ملیۆن کەسە، ساڵى 2050 دەگاتە 80 ملیۆن.

 

بەرهەم ساڵح دەشڵێت، خواستى جیهان لەسەر نەوت لەساڵى 2030 کەمدەبێتەوە بەهۆى سیاسەتەکانى پەیوەست بە ژینگەوە، ئەوەش کاریگەرى دەبێت لەسەر کەمبوونەوەى داهاتى عێراق و ناوچەکە.

 

لەبەشێکى دیکەى چاوپێکەوتنەکەدا بەرهەم ساڵح باسى وردەکاریی هەوڵى تیرۆرکردنى کرد لەسلێمانى لەساڵى 2002 و وتى "پەیوەندییەکى تەلەفۆنى رزگاریکردم".

 

رونیشیکردەوە "لەکاتى هەوڵى تیرۆرکردنمدا لەگەڵ خاتونێک لەلەندەن قسەمدەکرد، کە براکەى مردبوو، منیش سەرەخۆشیم لێدەکرد، ئەو دەگریا، لەکاتێکدا من دەمویست لەدەرگاى سەرەوە بێمە خوارەوە و لەدەرگاى پشتەوە بچمە دەرەوە".

 

"هەوڵەکە لەلایەن کەسێکەوە داڕێژرابوو کە نازناوەکەى ئەبو قودامە بوو، دەیوت من زەرقاویم، ئەوەش بەپێی ئەو دانپێدانانەى کە دواتر کردى".