گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

دووەم رووداوى هاوشێوە لەمڕۆدا..ژن و مێردێکى دیکە لەرووداوێکى هاتوچۆدا گیانیان لەدەستدا

2021.09.12 - 22:41
App store icon Play store icon Play store icon
دووەم رووداوى هاوشێوە لەمڕۆدا..ژن و مێردێکى دیکە لەرووداوێکى هاتوچۆدا گیانیان لەدەستدا

ناس کورد-

 

لە شارۆچکەى خەلەکان سەربەقەزاى دوکان ژن و مێردێک لە روداوێکى هاتوچۆدا گیانیان لەدەستدا و چوار منداڵیشیان برینداربوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى فریاگوزارى خەلەکان، رووداوەکە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلى تاکسى و بارهەڵگرێکدا روویداوە لەسەر رێگەى خەلەکان - رانیە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆى رووداوەکەوە دوو کەس کە هاوسەرى یەکترن گیانیان لەدەستدا وە چوار منداڵیشیان برینداربوون.

هەر ئەمڕۆ یەکشەممە لە رووداوێکى دیکەى هاوشێوە لەسەر رێگەى  کەرکوک - داقوق ژن و مێردێک گیانیان لەدەستدا و دوو منداڵیشیان بە سەختی برینداربوون.  

 

روداوەکە دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ۱۲ی ئەیلول لە نێوان کەرکوک و داقوق رویدا، بەهۆى پێکدادانی نێوان کۆرۆلایەکی تاکسی و بارهەڵگرێکەوە، ئەوەش بەپێی پێگەى (کەرکوک ناو).  

  

لەناو تەکسییەکەدا، تەرمی دوو هاوسەرەکە هەڵگیراونەتەوە و دوو منداڵەکەش گوازراونەتەوە نەخۆشخانەی گشتی داقوق، تەندروستی یەکێک لە منداڵەکان جێگیر نییە. هەرچی شۆفێری بارهەڵگرەکەیە تەندروستی جێگیرە.  

  

سەرچاوەیەكی تەندروستی لە نەخۆشخانەی داقوق وتى "دوو منداڵەكەیان بە پەلە بۆ نەخۆشخانەكانی كەركوك گواستۆتەوە".