گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دواى هەشت ساڵ

’’سانسۆر و مەرجدار’’؛ حکومەتى هەرێم کارى رۆژنامەنوسى رێکدەخاتەوە

2021.09.12 - 19:46
App store icon Play store icon Play store icon
’’سانسۆر و مەرجدار’’؛ حکومەتى هەرێم کارى رۆژنامەنوسى رێکدەخاتەوە

ناس کورد-

 

وتەبێژى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، سەرقاڵى دەرکردنى رێنمایی یاساى مافى بەدەستهێنانى زانیارین بۆ رێکخستنەوەى کارى میدیایی، دواى هەشت ساڵ لە دەرکردنى یاساکە کە تا ئێستا بەتەواوى نەچووەتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوتیار عادل ئەمڕۆ یەکشەممە له‌ مەراسیمێکى میدیاییدا له‌ هه‌ولێر وتی "كاری رۆژنامه‌وانی له‌ڕووی چاودێرییه‌وه‌، نابێت هیچ سانسۆرێكی سیاسی له‌سه‌ربێت، به‌ڵام مه‌رجداره‌ به‌ چاودێری و سانسۆری یاسایی".

 

وتیشى "سه‌رقاڵی ده‌ركردنی رێنمایی یاسای مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیارین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت ئه‌و یاسایه‌ بچێته‌ بواری جێبه‌جێكردنەوە".

 

 جوتیار عادل باسى لەوەشکرد، ئەو پرۆسەیە په‌یوه‌سته‌ به‌ ژماره‌یه‌ك رێكار و بڕیار، كه‌ به‌ مه‌به‌ستی رێكخستنه‌وه‌ی هه‌یكه‌لیه‌ت و میلاكاتی وه‌زاره‌ته‌كان ده‌ركراون.

 

یاسای مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاریی ساڵی 2013 لەلایەن پەرلەمانەوە دەرکرا کە تایبەتە بە دەستبەرکردنى مافى دەستگەیشتن بە زانیاریی لەلایەن رۆژنامەنوسانەوە، بەڵام تا ئێستا رێنمایی تایبەت بە جیبەجێکردنى دەرنەکراوە.