کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد ماڵپەری فەرمی حکومەتی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی لەسەر بۆردومانەکانی ئەم دواییەی تورکیا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند هه‌بوونى چه‌كدارانى په‌كه‌كه له‌و ناوچانه و نزیكبوونه‌وه و هاتنى به‌ئه‌نقه‌ستیان بۆ ناو گوند و ئاواییه‌كان، بێباكانه ژیانى گوندنشینانى ئه‌و ناوچانه‌ى خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه. . ئەمڕۆ شەممە 29ی حوزەیرانی 2019، دوای تێپەڕبوونەی سێ ڕۆژ بەسەر بۆردومانەکەی تورکیا کە بووە شەهید بوونی چوار هاوڵاتی و برینداربوونی پێنجی تر، حکومەتی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. . لە ڕاگەیەندراوەکەدا کە ناوی هیچ دامەزراوەیەکی فەرمی لەسەر نیە هاتووە، "حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دڵگرانى و نیگه‌رانیى قووڵى خۆى بۆ كه‌وتنه‌وه‌ى قوربانیانى سڤیل له ئه‌نجامى بۆمبارانى ناوچه سنوورییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا ده‌رده‌بڕێت و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده و که‌سوکاریان ده‌کات. " . لە بەشێکی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، "هه‌بوونى چه‌كدارانى په‌كه‌كه له‌و ناوچانه و نزیكبوونه‌وه و هاتنى به‌ئه‌نقه‌ستیان بۆ ناو گوند و ئاواییه‌كان، بێباكانه ژیانى گوندنشینانى ئه‌و ناوچانه‌ى خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه، هه‌روه‌ها بووه‌ته ڕێگر له گه‌ڕانه‌وه‌ى ژیان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یان." . هەروەها دەڵێت: " حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان قبووڵ ناكات و ڕێگه نادات خاكه‌كه‌ى بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر و تێكدانى ئاسایشى وڵاتانى دراوسێ به‌كار بهێنرێت و به‌و هۆیه‌وه ژیانى هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه. " . لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، داوای لە هێزەکانی پەکەکە کردووە لە ناوچە گوندنشینەکان دوور بکەونەوە تا نه‌كرێنه مه‌یدانى پێكدادانى سه‌ربازى و بۆمباران. . ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە 27ی حوزەیرانی 2019 لە بۆردومانێکی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا لە بناری قەندیل خێزانێکی نۆ کەسی هەرێم کرانە ئامانج و بەهۆیەوە چوار کەسیان کوژران و پێنجی تریش برینداربوون. . ڕاگەیەندراوەکەی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بە هیچ نوسینگەیەکی فەرمی نەکردووە و تەنیا سایتی فەرمی حکومەت بڵاویکردووەتەوە. .