ناس کورد-
هاوسەرگیریی ئەساڵە نەسرى گۆرانیبێژى سورى لەگەڵ حەسەن فایەق شاعیرى عێراقیدا ئاشکراکرا، ئەوەش چوارەم هاوسەرگیریی ئەو هونەرمەندەیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مى عیدان رۆژنامەنوسى کوەیتى لەهەژمارى خۆى لە ئینستاگرام وێنەى هاوسەرگیریی ئەساڵەى (٥٢) ساڵى بڵاوکردووەتەوە و پیرۆزبایی لێکردوون.
هاوسەرگیرییەکەى ئەساڵە کە بەتەواوى بەنهێنى کراوە، هیچ زانیارییەکى زیاترى لەبارەوە نازانرێت.
بڕیارە ئەساڵە و حەسەن فایەقى مێردى رۆژى چوارشەممە لە سعودیەوە بگەڕێنەوە میسر، بۆ ئامادەبوون لە کردنەوەى چێشتخانەکەی.