گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

دادگاى بازرگانى لەهەرێم دادەنرێت

2021.09.12 - 17:24
App store icon Play store icon Play store icon
دادگاى بازرگانى لەهەرێم دادەنرێت

ناس کورد-

 

وەزیرى دادی حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، داواى دانانى دادگایەکى بازرگانیان کردووە بۆ ئەوەى دۆسیە و کێشە بازرگانییەکان، خێراتر یەکلایی بکرێنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتى داد کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، فرسەت ئەحمەد ئەمڕۆ یەکشەممە لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ شاندێکی ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی/ئۆکرانی وتى "هەرچەندە دادگای بازرگانیمان نییە، بەڵام چەندین فیکرە هەیە، لەوانە، دامەزراندنی سەنتەر یان دەستەی ناوبژیوانی و ئاشتەوایی و سازاندن ( تحكيم و مصالحة و التوفيق)، کە دەبێت سەربە وەزارەتی داد بێت، بەتایبەتی ئێستا، سەنتەری توێژینەوەی قانوونیمان داناوە، کە یەکێک لەئەرکەکانی دیراسەتکردنی  زۆر فکرەی لەوجۆرەیە".

 

وتیشی "هەبوونی دادگایەکی تایبەتمەند بۆ بازرگانی کارێکی گرنگە، چونکە وادەکات دۆسییە و کێشە بازگانیەکان، خێراتر یەکلایی بکرێنەوە و کاروباری بازرگانان و کۆمپانیاکان دوانەکەوون. چونکە هەموو دواکەوتنێک لە ئیشی ئەوان رەنگبێ زیانی ئابوری بەدواوەبێت".

 

فرسەت ئەحمەد باسى لەوەشکرد، پێشتریش دووجار بۆ دانانی دادگای بازرگانی، لەگەڵ ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان قسەکراوە، کە ئەوکات بەهۆی کەمی ژمارەی دادوەرانەوە، نەکرا، بەڵام رەنگبێ ئێستا رەوشەکە لەبارتربێت، چونکە لە دوا خولی پەیمانگەی دادوەریی کە ئەمساڵ کۆتایی هات، ژمارەیەک دادوەر و ئەندامانی داواکاری گشتی نوێ، خوێندنیان تەواو کردووە و لە داهاتوویەکی نزیکدا دەستبەکار دەبن.