گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هەرێم؛ دەستپێکی دەوامی بەشێک لە خوێندکاران دوادەکەوێت

2021.09.12 - 17:04
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم؛ دەستپێکی دەوامی بەشێک لە خوێندکاران دوادەکەوێت

ناس کورد- 

ئەگەرچی بڕیارە ڕۆژی سێشەممە دەوامی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە، بەڵام بەهۆی ئامادەکاریی بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق خوێندن لە بەشێک لە خوێندنگەکان دوادەکەوێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی بڕیاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕۆژی سێشەممە 14ی ئەیلولی 2021 دەوامی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەستپێبکات، بەڵام بەهۆی ئەوەی لە بەشێک لە خوێندنگەکان خولی ڕاهێنانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەوترێتەوە، خوێندنی بەشێک لە خوێندکاران لە بەشێک لە خوێندنگەکان دوادەکەوێت بۆ سەرەتای هەفتەی داهاتوو. 

 

لەوبارەیەوە لە ڕاگەیەنراوێکدا قوتابخانەی ئامادەیی هەڵکەوتی کوڕان لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاندووە، " ئاگاداری خوێندکارانی پۆلی 10و11و 12ی زانستی و وێژەیی خوێندنگەکەمان دەکەین کە دەستپێکی خوێندنی ساڵی نوێی 2021 - 2022  ڕۆژی شەممە 18- 9 -2021 دەبێت لە خوێندنگەکەمان،بەهۆی بوونی خولی راهێنانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە خوێندنگەکەمان." 

 

هاوکات قوتابخانەی بنەڕەتیی بڕیاری شەهید ئاسۆ ڕایگەیاندووە، "ئاگادارتان دەكەین ڕۆژی سێشەمە 14 - 9 - 2021 یەكەم ڕۆژی دەستپێكی دەوامە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەڵام قوتابیانی پۆلی یەكەم ڕۆژی دووشەمە 20 - 9 - 2021 یەكەم ڕۆژی دەوامیانە ئاگاداربن، واتە قوتابیانی پۆلی یەك نەنێرن بۆ قوتابخانە تا ئەو بەروارە."