گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

رووداوێکى سەختى هاتوچۆ؛ ژن و مێردێک گیانیان لەدەستدا و دوو منداڵیشیان بریندارن

2021.09.12 - 16:58
App store icon Play store icon Play store icon
رووداوێکى سەختى هاتوچۆ؛ ژن و مێردێک گیانیان لەدەستدا و دوو منداڵیشیان بریندارن

ناس کورد-

 

لە روداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەى  کەرکوک - داقوق ژن و مێردێک گیانیان لەدەستدا و دوو منداڵیشیان بە سەختی برینداربوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

روداوەکە دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ۱۲ی ئەیلول لە نێوان کەرکوک و داقوق رویدا، بەهۆى پێکدادانی نێوان کۆرۆلایەکی تاکسی و بارهەڵگرێکەوە، ئەوەش بەپێی پێگەى (کەرکوک ناو).

 

لەناو تەکسییەکەدا، تەرمی دوو هاوسەرەکە هەڵگیراونەتەوە و دوو منداڵەکەش گوازراونەتەوە نەخۆشخانەی گشتی داقوق، تەندروستی یەکێک لە منداڵەکان جێگیر نییە. هەرچی شۆفێری بارهەڵگرەکەیە تەندروستی جێگیرە.

 

سەرچاوەیەكی تەندروستی لە نەخۆشخانەی داقوق وتى "دوو منداڵەكەیان بە پەلە بۆ نەخۆشخانەكانی كەركوك گواستۆتەوە".