گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئێران: قوربانییەكانی كۆرۆنا ئاستی جەنگی هەشت ساڵەی تێپەڕاند

2021.09.12 - 15:59
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران: قوربانییەكانی كۆرۆنا ئاستی جەنگی هەشت ساڵەی تێپەڕاند

ناس كورد-

وەزیری تەندروستی ئێران ئاشكرایكرد لە هەشت ساڵ جەنگی عێراق _ ئێراندا دەوروبەری 240 هەزار كەس كوژران بەڵام قوربانییەكانی كۆرۆنا لە ساڵ و نیوێكدا گەیشتوەتە 130 هەزار كەس و بەم پێیەش ئاستی كۆرۆنا زۆر بەرزترە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەهرام عەین ئیلاهی لە چەند لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (12ی ئەیلولی 2021) لە شاری قەزوین وتیشتی "رۆژی 600 قوربانی بۆ كۆرۆنا كارەساتێكی گەورەیە" هیوای ئەوەشی خواست چەند مانگی داهاتوو رێژەكە كەم بكات. 

 

سەرچاوە ئاگادارەكانی ئێران ئاماژە بەوە دەكەن 113 هەزار قوربانی تەنها ئامارە فەرمییەكان و هەزارانیتر هەن بە كۆڤید تۆمارنەكراون یان ناچنە نەخۆشخانە و باس لەوە دەكەن لەماوەی 18 مانگدا دەوروبەری 450 هەزار كەس بە كۆرۆنا مردوون. 

 

بەهرامی ئەوەشی نەشاردەوە چارەسەركردنی هەر نەخۆشێكی كۆرۆنا 30_40 ملیۆن تومان تێچووی هەیە (1000_ 1300 دۆلار) لە كاتێكدا نرخی هەر ڤاكسینێك تەنها 9 دۆلارەو وتیشی "بیستومانە ئەمەریكا و بەریتانیا هەناردەی ناكەن بۆمان". 

 

پیشتر عەلی خامنەیی رێبەری ئێران هاوردەكردنی ڤاكسینی ئەمەریكا و بەریتانیای یاساغ كرد لەسەر ئێرانییەكان و لە ئێستادا چین تاكە سەرچاوەی ڤاكسینی ئێرانە لەگەڵ ڤاكسینی ناوخۆیی "بەرەكەت".