گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ خانەنشینی نایاسایی’’

نوسراوێکی ’’نهێنی’’ نێچیرڤان بارزانی بڵاوکرایەوە

2021.09.12 - 15:25
App store icon Play store icon Play store icon
نوسراوێکی ’’نهێنی’’ نێچیرڤان بارزانی بڵاوکرایەوە

ناس کورد- 

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ناوی 12 کەسی دیکەی بڵاوکردەوە کە بە پلەی بەڕێوەبەری و ڕاوێژکار لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی پێشووی حکومەتی هەرێم مووچەی خانەنشینییان بۆ بڕدراوەتەوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی نوسراوێکی "نهێنی" نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی پێشووی حکومەتی هەرێم کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 9 - 6 - 2008، تیایدا بڕیاردراوە بە دابینکردنی مووچەی خانەنشینی بۆ 12 کەس. 

 

لە نوسراوەکەدا کە عەلی حەمەساڵح بڵاویکردووەتەوە، هاتووە، "بڕیارماندا بە دابینکردنی مووچەی خانەنشینی بۆ ئەم 12 بەڕێزەی کە ناویان لە لیستەکەدا هاتووە بەو پلەیەی دیاریکراوە،" 

 

بەگوێرەی نوسراوەکە، ئەو 12 کەسە پێنج کەسیان بە پلەی ڕاوێژکار و حەوت کەسیشیان بە پلەی بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینکراون." 

 

No photo description available.