ناس کورد-
وەزارەتی کارەبای هەرێم زیادبوونی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانیی ڕاگەیاند و دەڵێت، خوار لەسەر کارەبا 500 مێگاوات کەمی کردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی کارەبا (یەکشەممە 12ی ئەیلولی 2021) ڕایگەیاند، "ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا 3700 مێگاواتە و خواست لەسەر کارەبا لە 5000 بۆ 4500 مێگاوات دابەزیوە." واتە هێشتا خواست نزیکەی 800 مێگاوات زیاترە لەو بڕە کارەبایەی بەرهەمدەهێنرێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەئێستادا رۆژانە بە تێکڕایی نزیکەی 18 کاتژمێر کارەبا دەدرێتە هاوبەشان."
لە هەرێمی کوردستان لە هەردوو وەرزی هاوین و زستاندا بەهۆی بوونی خواستێکی زۆر لەسەری، پێدانی کارەبای نیشتیمانی بە هاووڵاتیان کەم دەبێتەوە، بەڵام لەگەڵ هاتنی وەرزی پایز یاخوس بەهار پێدانی کارەبا زیاد دەبێت و دۆخی کارەبا بەرەو باشتر دەچێت.