گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

کەسوکاری دکتۆر فرمێسک سکاڵای یاسایی لەسەر مەلەوانگەکە تۆمار دەکات

2021.09.12 - 14:45
App store icon Play store icon Play store icon
کەسوکاری دکتۆر فرمێسک سکاڵای یاسایی لەسەر مەلەوانگەکە تۆمار دەکات

ناس کورد-

باوکى دکتۆر فرمێسک، ئەو پزیشکەى چەند ڕۆژی ڕابردوو لە مەلەوانگەیەکی هەولێر گیانی لەدەستدا سکاڵاى یاساى لەسەر مەلەوانەگەکە تۆمار دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەرهاد مەلا حەسەن، باوکى دکتۆر فرمێسک ئەمڕۆ یەکشەممە (12ى ئەیلولى 2021) بە "ناس کورد "ى ڕاگەیاند، "ئەمڕۆ بە مەبەستى تۆمارکردنى سکاڵا لە مەلەوانگەى فۆرستیزن سەردانى ئەو بنکەى پۆلیسەمان کرد کە لە نزیکى سنورى مەلەوانگەکەیە، پێیان ڕاگەیاندین دۆسیەکەیان ڕەوانەى بەشى نەهێشتنى تاوان کردووە".

 

وتیشی، سبەى دووشەممە لە بەشى نەهێشتنى تاوان سکاڵا لەو مەلەوانگەیە تۆمار دەکەن کە دکتۆر فرمێسک بە هۆکارێکى نادیار گیانى سپاردووە.

 

فەرهاد مەلا باسى لەوەشکرد، داخستنى مەلەوانگەکە لەسەر داواى ئەوان نەبووە بەڵام لە لایەن پۆلیسەوە بووە.

 

ئاشکرایکرد، پزیشکى دادى هەولێر 10 ڕۆژى دیاریکردووە بۆ وەڵامدانەوەیان و دیاریکردنى هۆکارى گیانلەدەستدانى کچەکەیان.

 

زیاتر بخوێنەوە: ’’سێ گومان’’.. باوکى فرمێسک نهێنییەکانى مردنى کچەکەى ئاشکرادەکات

 

حەوتى ئەم مانگە (ئەیلول) فرمێسک فەرهاد حەسەن پزیشکى ددان لە یەکێک بە هۆکارێکی نادیار لە مەلەوانگەی فۆرستیزن لە هەولێر گیانی لەدەستدا.