گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

تاڵیبان یاسای نوێ بۆ خوێندنی کچان دەسەپێنێت

2021.09.12 - 13:44
App store icon Play store icon Play store icon
تاڵیبان یاسای نوێ بۆ خوێندنی کچان دەسەپێنێت

ناس کورد- 

وەزیری خوێندنی باڵا لە حکومەتی نوێی تاڵیبان ڕایگەیاند، ژنان دەتوانن بەردەوام بن لەخوێندن لەزانکۆکان و ئاستی باڵادا، بەڵام پێویستە حیجاب بکەن و لە پیاوانیش جیابکرێنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدولباقی حەقانی، وەزیری خوێندنی باڵا لە حکومەتی نوێی تاڵیبان لە ئەفغانستان (یەکشەممە ١٢ی ئەیلولی ٢٠٢١) ڕایگەیاند، "زانکۆکان دەبێت شوێنی خوێندنی تایبەت بە ئافرەتان دابین بکەن، یان کاتەکانی خوێندنی ژنان و پیاوان دابەش بکەن، چونکە جیاکاری ڕەگەزی دەکرێت و ڕێگە بە خوێندنی تێکەڵاو نادەین." 

 

هاوکات داواشی لە کچە خوێندکارەکانی زانکۆ کردووە کە حیجاب بپۆشن، بەڵام ئەوەی ڕوون نەکردووەتەوە کە مەبەستی تەنها داپۆشینی قژە یاخود ڕووخساریش. 

 

وەزیری نوێی خوێندنی باڵای ئەفغاسنتان بەبێ ئەوەی بچێتە ناو وردەکارییەوە ئەوەشی ڕاگەیاندووە، پێداچوونەوە بە مەنهەجی خوێندندا دەکەن. 

 

هەرچەندە ئەم وەزیرەیان دەڵێت، ناگەڕێنەوە بۆ 20 ساڵ پێش ئێستا و دەیانەوێت لەسەر بنەمای ئەوەی ئێستا هەیە وڵاتەکە بنیات بنێن، بەڵام چاودێرانی دۆخی ئەو وڵاتە پێیانوایە، یاساکانی تاڵیبان گرفت بۆ خوێندنی کچان دروست دەکات.