گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

پەیامێک لە کونسوڵخانەی ئەمریکاوە لە هەولێر لەبارەى هێرشەکان

2021.09.12 - 13:36
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێک لە کونسوڵخانەی ئەمریکاوە لە هەولێر لەبارەى هێرشەکان

ناس کورد-

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ڕایگەیاند، "بە توندی" سەرکۆنەی هێرشەکەى دوێنێی سەر فڕۆکەخانە هەولێر دەکەن کە بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجام درا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کونسوڵخانەکە لە پەیامێکدا کە لە تویتەری خۆی (12ی ئەیلولی2021) دیاناوە نوسیویەتی، "پابەندبوونی خۆمان دووپات دەکەینەوە بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق لە هەوڵەکانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى تیرۆر."

 

دەشڵێت، "ئەم هێرشە بەردەوامانە هەڕەشەن بۆ سەروەری و سەقامگیریی عێراق، پشتیوانی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین لە لێکۆڵینەوەکانی بۆ دەستنیشانکردنی بەرپرسیارانی هێرشەکە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەوامە لە پابەندبوونی بە پشتیوانیکردن لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لە هەوڵەکانیان بۆ پاراستن و گەڕاندنەوەی ئاشتی و سەقامگیری."

 

گروپە شیعییە چەکدارەکانی عێراق لە تۆڕە کۆمەڵایەتییە فەرمی و نافەرمییەکانیان ڤیدیۆی ساتی هێرشەی شەوی ڕابردووی سەر فڕۆکەخانەی هەولێریان بڵاوکردەوە کە بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجام درابوون.   

 

  

واین ماروتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق وردەکاری هێرشەکەی شەوی ڕابردووی سەر فڕۆکەخانەی هەولێری ئاشکرا کرد و دەڵێت، بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجام دراوە بەڵام هیچ زیانی نەبووە.  

  

ماروتۆ لە تویتێکیدا (12ی ئەیلولی 2021) نوسیویەتی، "نزیکەی کاتژمێر 11:43 خولەکی شەوی ڕابردوو بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشکرایە سەر هێزەکانمان لە هەولێر، ئەوانیش ڕێکاری پاراستنی پێویستیان گرتەبەر و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان خرانەخوارەوە".  

  

ئاماژەی بەوەشکرد، "یەکێک لە فڕۆکە تێکشکێنراوەکان کەوتە ناو سنووری بنکەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و فڕۆکەکەی دیکەش کەوتە دەرەوەی سنوری بنکەکە، هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانی و ماددییان لێنەکەوتووەتەوە".  

  

واین مارۆتۆ ڕاشیگەیاند، هەر هێرشێک کە دەکرێتە سەر حکومەتی عێراق، هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانان، دەسەڵاتی دامەزراوە عێراقییەکان، "سەروەریی یاسا و سەروەریی نیشتمانیی عێراق لەناودەبات".  

هەروەها دەشڵێت، ئەو هێرشانە ژیانی خەڵکی سیڤیل، هێزە هاوبەشەکانمان لە سوپای عێراق، هێزەکانی پێشمەرگە و هاوپەیمانان دەخەنە مەترسییەوە.