ناس کورد-
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕاگەیاند، "بەهۆی هێرشی تیرۆرستانەوە" لە هەرێمی کوردستان، سەربازێکیان کوژراوە و یەکێکی تریان بریندار بووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئەمڕۆ یەکشەممە، 12ی ئەیلولی 2021، بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی هێرشی گەریلاکانی پەکەکە لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگی هەورەبروسکە سەربازێک بە ناوی عومەر فارووق ئەردەم کوژراوە و سەربازێكی دیکەش برینداربووە.
ڕۆژی 15ی حوزه‌یرانی 2020 سوپای توركیا له رێگه‌ی هێزه ئاسمانییه‌كانییه‌وه ئۆپه‌راسیۆنی چڕنووکی هه‌ڵۆ و رۆژی 17ی حوزه‌یرانیش هێزه‌كانی وشكانیی ئۆپه‌راسیۆنی چنگی پڵنگی له باشووری كوردستان ده‌ستپێكرد.
بەرپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا ئاماژه به‌وه‌ده‌ده‌ن 50 کیلۆمەتر له قووڵایی باشووری كوردستان له دژی په‌كه‌كه شه‌ڕ ده‌كه‌ن و ئۆپه‌راسیۆنی چنگی پڵنگ تاوەکو به‌جێگه‌یاندنی ئامانجه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت، كه بریتییه له كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌ی حه‌فتانین و ده‌ڤه‌ره‌كانی ده‌وروبه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی رێگری بكات له جموجۆڵه‌كانی په‌كه‌كه له نێوان باكوور و باشوور و رۆژئاڤای كوردستان.