گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆمسیۆن قوتابیان و دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان ئاگادار دەکاتەوە

2021.09.12 - 12:45
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمسیۆن قوتابیان و دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان ئاگادار دەکاتەوە

ناس کورد- 

کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق - لقی هەولێر ڕایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا لەچوارچێوەی گەرِی دووەم و سێیەمدا پەیوەندی بە كەسانی تر دەكرێت كە بۆ کارمەندی ڕۆژی دەنگدان ناویان دەرچووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێڕاق (یەکشەممە ١٢ی ئەیلولی ٢٠٢١) ڕایگەیاند، "ژمارەیەكی زۆر نامە و كۆمێنتمان بۆ دێت لەبارەی ئەو كەسانەی دەبنە كارمەندی رۆژی دەنگدان كە بۆچی تەنها ناوی مامۆستا و فەرمانبەرانی حكومی گەرِاوەتەوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " هەموو لایەك ئاگاداردەكەینەوە كە ناوەكان بە پێی گەرِ (جولە) دەبێت، لە گەرِی یەكەمدا ئەوانەی سەرەوە وەرگیراون و لە چەند رۆژی داهاتوو لەچوارچێوەی گەرِی دووەم و سێیەمدا پەیوەندی بە كەسانی تر دەكرێت كە ناویان لە تیروپشكەكەدا دەرچووە كە خوێندنیان تەواوكردووە (دەرچووی ئامادەیی و زانكۆ) و دانەمەزراون یان ئەوانەی ئێستا لە زانكۆ و پەیمانگاكان قوتابین."