گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شەش ساڵ لەمەوپێش تویتێکی لەسەر ئەردۆگان کردووە

کارەکتەری پشت بردنەوەی ئیمام ئوغلۆ، بە تۆمەتەی سوکایەتی بە ئەردۆگان دادگایی دەکرێت

2019.06.29 - 09:51
App store icon Play store icon Play store icon
کارەکتەری پشت بردنەوەی ئیمام ئوغلۆ، بە تۆمەتەی سوکایەتی بە ئەردۆگان دادگایی دەکرێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد ژنه‌ سه‌ركرده‌یه‌كى ئۆپۆزسیۆنى توركیا، کە وەک کارەکتەری پشت سەرکەوتنی ئیمام ئۆغلۆ دەناسرێت، بە تۆمەتی سوکایەتی بە ئەردۆگان دادگایى ده‌كرێت. . كانان كه‌فتانچى ئۆغڵۆم، سه‌ركرده‌ى دیارى  پارتى گه‌لى كۆمارى توركیا ( جه‌هه‌په‌) تۆمەتی سوکایەتی کردن بە سەرۆک کۆماری تورکیای دراوەتە پاڵ و لەئەگەری ساغبوونەوەی تۆمەتەکان بە 17 ساڵ زیندانیکردن سزا دەدرێت. . دوێنێ هەینی 29ی حوزەیرانی 2019، یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنەکە لە دادگای ئیستەنبوڵ بەڕێوەچووە و ژمارەیەک لە هەوادارانی بۆ پشتیوانی کردن لە بەردەم دادگا کۆبوونەوە. . کەفتانچی لەسەر بڵاوکردنەوەی چەند تویتێک لە ساڵی 2013 کە تێیدا سوکایەتی بە ئەردۆگان کردووە و پاڵپشتی بۆ گەریلاکانی پەکەکەش نیشانداوە. . بەپێی میدیاکانی تورکیا، كافتانچى ئۆغڵۆ ڕۆڵى سه‌ره‌كى له‌ سه‌ركه‌وتنى ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵۆى كاندیدى حزبه‌كه‌ى بۆ سه‌رۆكى شاره‌وانى ئه‌سته‌نبۆل بینیوه‌ بە کارەکتەری پشت سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی شارەوانیەکاندا دادەنرێت. . لەوبارەوە ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵۆ، سه‌رۆكى شاره‌وانى ئه‌سته‌نبۆڵ ڕایگه‌یاندووە، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى خراونەتە پاڵ كافتانچى بۆ له‌كه‌داركردنى ناوبانگى سیاسیه‌تى و بۆ پشتیوانى دەکەن. .