گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بەوێنە؛ لە هەولێر چوار کەس کوژران

2021.09.12 - 12:37
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە؛ لە هەولێر چوار کەس کوژران

ناس کورد- 

دوای کوژرانی دوو کوڕ و باوکێک لە قەزای خەبات لەسەر شەڕی منداڵ، بریندارێکی دیکەی شەڕەکە گیانی لەدەستدا و کوژراوەکان بوونە چوار کەس.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ئێوارەی دوێنێ شەممە 12ی ئەیلولی 2021، ڕووداوێکی کوشتن لە نێو بازاری  قەزای خەبات ڕوویدا کە لەسەر کێشەی منداڵان دەمەقاڵی لەنێوان دوو بنەماڵەدا ڕوویداوە و دواتر بووە بەشەڕیان لە ئاکامدا باوکێک و دوو کوڕ بەناوەکانی (محمد قادر عباس) و (بەدر محمد قادر) و (شێروان محمد قادر) کوژران. 

 

هەر لە ڕووداوەکەدا کەسێکی بنەماڵەی بەرامبەر کە بە سەختی بریندار ببوو بەیانی ئەمڕۆ ئەویش گیانی لەدەستدا و کوژراوەکان بوونە چوار کەس. 

 

وتەبێژی پۆلیسی دهۆک دەڵێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و دەست کراوە بە لێکۆڵینەوە بۆ ئەوەی بکەرانی تاوانەکە دەستگیر بکرێن و  بدرێنە دادگا.

May be an image of 4 people, beard and people standing