گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی کارەبا بانگەشە بۆ لیستی پارتی دەکات

2021.09.12 - 12:08
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی کارەبا بانگەشە بۆ لیستی پارتی دەکات

ناس کورد-

پەیجی فەرمی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم پۆستەرێکی بانگەشەی لیستی پارتی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی 10ی تشرینی یەکەمی عێراقی داناوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەسەر ئەو پۆستەرەی کە پەیجی وەزارەتی کارەبا بڵاویکردووەتەوە نوسراوە، "بۆ داهاتوویەکی باشتر و وڵاتێکی ئارام و خۆشگوزەران، کاندیدانی پارتی هەڵبژێرن".

 

دوای 20 خولەک پۆستەرەکە لە پەیجی وەزارەتی کارەبا سڕایەوە.

 

ئەوە لەکاتێکدایە بەپێی یاسا بەرکارەکانی کۆمسیۆن و حکومەتی هەرێم، بۆ هیچ دام و دەزگایەکی حکومی نییە بانگەشە بۆ هیچ لیست و لایەن و کاندیدێک بکات، هەروەها هیچ کەسێک بۆی نییە ئەو دام و دەزگایانە بەکاربهێنێت بۆ ئەو مەبەستە.

me_ga.php?id=4536me_ga.php?id=4538