گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نیشانەکانی چۆنن؟

دەرمانسازێك بۆ جاری پێنجەم توشی کۆرۆنا بوو

2021.09.12 - 11:13
App store icon Play store icon Play store icon
دەرمانسازێك بۆ جاری پێنجەم توشی کۆرۆنا بوو

ناس کورد-

كچە دەرمانسازێكی خەڵکی شاری "المنصورة"ی میسر سەرباری ئەوەی کە ڤاکسینیشی وەرگرتووە بۆ جاری پێنجەم لەماوەی دوو ساڵدا توشی کۆرۆنا بوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەنال لوتفی کە کچە دەرمانسازەکەیە لە ڕوونکردنەوەیەکدا بۆ كەنالێكی عەرەبی کە "ناس کورد" بینیویەتی (12ی ئەیلولی 2021) باسی لەوەکردوە، لە کۆی پێنج جار توشبوون بە كۆرۆنا دووجاریان ئەمساڵ بووە، جار لەدوای جاریش نیشانەکان لەسەری سوکتر دەبن بەهۆی ڤاکسین و بەرگری پێشووترەوە بەڵام هەر ئازار و نیشانەی هەیە.

 

پەرستارەکە باس لەوەش دەکات پاش ئەوەی پار سێ جار توشی كۆرۆنا بوو دواتر ڤاكسینیشی وەرگرت، بەڵام بەهۆی سروشتی کارەکەیەوە كە تێکەڵ بە تووشبووان دەبێت و دیسان دەیگرێتەوە، لە کۆتا جاریشدا كە پێنجەم جارە زیاتر وشکە کۆکەی هەبووە و هەستی بە گیان تێکشکان كردووە، کاتێک پشکنینی کردووە دەركەوتووە پۆزەتیڤە.

 

سێ توێژینەوەی سەنتەری كۆنترۆڵكردنی نەخۆشییەكان لە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا كە "ناس كورد" پوختەكەیانی بینیوە، ئەوەیان پشتڕاست كردەوەتەوە پاش وەرگرتنی هەردوو ژەمەكەی ڤاكسین ئەگەری مردن بەهۆی كۆرۆنا 11 هێندە كەمتر دەبێتەوە، ئەگەری داخڵكردنی نەخۆشخانەش 10 هێندە كەمتر دەبێت، ئەوانەشی هەردوو ژەمی ڤاكسینەكەیان (مۆدێرنا و ڤایزەر) لەكاتی خۆی وەرگرتووە وەرگرتووە نیشانەكانیان سووكترە پاش توشبوون.