گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنەکان ببینە

چەند وێنەیەکی پێشوازی ئێران لە مستەفا کازمی

2021.09.12 - 10:58
App store icon Play store icon Play store icon
چەند وێنەیەکی پێشوازی ئێران لە مستەفا کازمی

ناس کورد-

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێک گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و لەلایەن ئیبراهیم ڕەیسی، سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە پێشوازی لێ کرا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کازمی بەرلەوەی بەرەو ئێران بەڕێ بکەوێت رایگەیاندبوو ئامانج لە سەردانەکەی بۆ ئێران پتەوترکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و کردنەوەی ئاسۆی ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵاتە لە سەرجەم بوارەکاندا.

 

وتیشی، "عێراق سەرکەوتوو بووە لەوەی رۆڵێکی میحوەری بیگێرێت لە ناوچەکە لە رێگای پتەوتر کردنی شەراکەتی ستراتیجیی لەسەر بنەمای پشتیوانیکردنی سەقامگیریی، ھاریکاریی و دۆستایەتی لەسەر بنچینەی ئاشتیی و گەشەپێدان".

 

مستەفا کازمی لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ تاران بە مەبەستی تاوتوێکردنی ژمارەیەک دۆسیەی گرنگ لەوانە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە، لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسە گەورەکانی ئێران کۆدەبێتەوە.

me_ga.php?id=4529me_ga.php?id=4533me_ga.php?id=4535me_ga.php?id=4528me_ga.php?id=4534me_ga.php?id=4531me_ga.php?id=4530me_ga.php?id=4532