گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوا زانیارییەكان لەبارەی هێرشەكانی سەر فڕۆكەخانەی هەولێر

2021.09.12 - 00:45
App store icon Play store icon Play store icon
دوا زانیارییەكان لەبارەی هێرشەكانی سەر فڕۆكەخانەی هەولێر

ناس كورد_

لیوا عەبدولخالق تەلعەت ڕایگەیاند هێرشەكانی سەر هەولێر لە رێگەی دوو فڕۆكەی درۆنەوە بووە كە خراونەتە خوارەوە و بنكە و بارەگاكانی ئەمەریكای لە فڕۆكەخانە كردووەتە ئامانج، هێرشەكانیش هیچ زیانێكی گیانی و دارایی ئەوتۆی لێ نەكەوتووەتەوە. پارێزگاری هەولێریش دەڵێت: زیانەكان تەنها دارایی بوون. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیوا عەبدولخالق تەلعەت كە نوێنەری حكومەتی هەرێمە لە سەركردایەتی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق، لە لێدوانێكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (12ی ئابی 2021) جەختی لەوەش كردەوە  ئەمەریكییەكان پێیان راگەیاندوون كە هێرشەكان بێ زیان بوون.

 

سەرچاوەكانی ناو فڕۆكەخانەی هەولێر ئەوەیان پشتڕاستكردەوە فڕۆكەیەك كە لە ئەستەمبوڵەوە بەرەو هەولێ هاتووە 40_50 خولەك بە ئاسماندا سوڕاوەتەوە بەر لەوەی بنیشێتەوە بەهۆی هێرشەكانەوە، فڕۆكەكەش 150 سەرنشینی هەڵگرتووە و ئەگەری ئەوەش هەبووە بەرەو سلێمانی بچێت تا لەوێ بنیشێتەوە، بەڵام لە دوا چركە ئاگاداركراوەتەوە بۆ ئەوەی لە فڕۆكەحانەی هەولێر بنیشێتەوە بەهۆی ئاساییبوونەوەی دۆخی فڕۆكەخانەكەوە. 

 

بەگوێرەی سەرچاوەكانی هەواڵ لەوانەش ئاژانسی رۆیتەرز (12ی ئەیلولی 2021) دەنگی چەند تەقینەوەیەك لە دەوروبەری فڕۆكەخانەی هەولێر بیستراوە كە بارەگای هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش لەخۆدەگرێت. 

 

هەر بەگوێرەی زانیارییە بەردەستەكان لەپاش تەقینەوەكان رێگای فڕۆكەخانە داخراوە و فرۆكەی سەربازی بەچڕی بەسەر ئاسمانی ناوچەكەدا دەسوڕێنەوە و لەلای خۆشییەوە پەیجی فەرمی "دژە تیرۆری كوردستان" ڕایگەیاند هێرشەكان لە رێگەی درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە بووە. 

 

سەرچاوەیەكی ئاگاداریش لە شاری هەولێر ئەوەی بڵاوكردەوە چه‌ند درۆنێك له‌لایه‌ن هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ خراونه‌ته‌ خواره‌وه‌، ئەمەش حەوتەم هێرشە بۆسەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر كە لەجارەكانی پێشوودا بەهۆیەوە سێ كەس گیانی لەدەست داوە. 

 

لای خۆشییەوە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە پەیامێكدا دەڵێت: هەولێر ناهەژێت و ئەوەی بیەوێ هەولێر بكاتە ئامانج ئەوە شكۆی دەشكێت. هەروەها ئەوەشی بەمیدیاكان راگەیاندووە كە زیانەكان گیانی نین و تەنها زیانی دارایی لە هێرشەكان كەوتوونەتەوە. 

 

me_ga.php?id=4527