کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد وەفدێکی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، گەیشتە بەغدای پایتەخت و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆدەبنەوە. . بەیانی ئەمڕۆ شەممە 29ی حوزەیرانی 2019، وەفدێکی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی گەیشتە بەغدای پایتەخت. . وەفدەکە لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی عێراقەوە بانگهیشت کراون، ئامانج لێی پشتیوانی کردنی بەغدایە لەو هەوڵانەی بۆ سەقامگیری عێراق دەنرێن. . لەوبارەوە ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، سەردانی وەفدەکە بۆ پاڵپشتی کردنی عێراقە لە بوارە جیاوازەکاندا بە تایبەت دۆسیەی ئەمنی و بنیاتنانەوە. . ئەحمەد سەحاف ئاماژەی بەوەکردووە سەردانی ئەم وەفدە کاریگەری لەسەر بەهێزکردنی پێگەی عێراق لە ناوەندە نێودەوڵەتیەکان دەبێت. . بڕیارە وەفدەکەی ئەنجومەنی ئاسایش لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆبێتەوە.