ناس کورد-
لەشاری شیراز لە وڵاتی ئێران ژنێک بە سکێک پێنج منداڵی بوو کە چوار کوڕ و کچێکن و هیچ کێشەیەکی تەندروستیشیان نییە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فاتیمە سادات، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی "حەزرەتی زەینەب" لەدایکبوونی پێنج منداڵەکەی پشتڕاستکردووەتەوە و بە میدیا ئێرانییەکانی ڕاگەیاندووە، "لە ئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکیدان، هەرچەندە هیچ کێشەیەکی تەندروستییان نییە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "دایکی منداڵەکان تەمەنی 29 ساڵە و منداڵەکانی کە لە 8 مانگیدا لەدایکبوون پێکدێن لە چوار کوڕ و کچێک."
جەختیشیکردووەتەوە، "کێشی منداڵەکان لەنێوان یەک بۆ یەک کیلۆ و 500 گرام دایە و بۆ لەئێستادا لەژێر ئۆکسجیندان ."