گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

کەرکوک؛ داعش هێرشیکرد و ژمارەیەک پۆلیس کوژران

2021.09.11 - 23:04
App store icon Play store icon Play store icon
کەرکوک؛ داعش هێرشیکرد و ژمارەیەک پۆلیس کوژران

ناس کورد- 

لە هێرشێکی چەکدارانی داعشدا بۆسەر پۆلیسی فیدراڵی لە پارێزگای کەرکوک سێ ئەندامی ئەو هێزە کوژران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەکی ئەمنیی لە پۆلیسی پارێزگای کەرکوک (شەممە 11ی ئەیلولی 2021) بە "ناس"ی ڕاگەیاند، "ئەمشەوی شەممە چەکدارانی داعش لە قەزای داقوقی سەربە پارێزگای کەرکوک هێرشیان کردەسەر هێزەکانی پۆلیسی فیدڕاڵی و لە ئەنجامدا سێ پۆلیس کوژران." 

 

لەدوای ڕووداوەکەش تائێستا بەرپرسانی ئەمنیی عێراق هیچ لێدوانێکی فەرمیان لەسەر وردەکارییەکانی هێرشەکە بڵاونەکردووەتەوە.