گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

موقتەدا سەدر دۆسیەی دیارنەمانی موسا سەدر هەڵدەداتەوە؛ پەیامێک بۆ شەش وڵات دەنێرێت

2021.09.11 - 22:22
App store icon Play store icon Play store icon
موقتەدا سەدر دۆسیەی دیارنەمانی موسا سەدر هەڵدەداتەوە؛ پەیامێک بۆ شەش وڵات دەنێرێت

ناس کورد- 

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕەوتی سەدر داوای پێکهێنانی لیژنەیەک دەکات بۆ دۆسییەی دیارنەمانی موسا سەدڕ و  ئاشکراکردنی چارەنوسی، لەوبارەیەشەوە پەیامێک ئاڕاستەی شەش وڵات دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەدر لە تویتێکدا (شەممە 11ی ئەیلولی 2021) ڕایگەیاند، "بۆ ئەوەی کەیسەکەی وون نەبێت، داوای پێکهێنانی لیژنەیەک دەکەم بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکانی دیارنەمانی سەرکردەی گەورەی ئیسلامی، موسا سەدر، کە ئایا زیندووە یاخود مردووە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لیژنەکە بە دەسەڵاتێکی تەواوەوە نوێنەرایەتی ئێمە دەکات بۆ لێکۆڵینەوە و ئاشکراکردنی ڕاستییەکان لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " بەوهیوایەی سەرجەم ئەو وڵات و کەسانەی بەشدارن لەم پرسەدا یارمەتیدەر بن، من تەنها داوای ئاشکراکردنی چارەنوسی دەکەم، ئەوەش مافێکی یاسایی و مرۆیی و شەرعیە." 

 

هاوکات سەدر بەتایبەتی داوای لە، لیبیا، میسڕ، لوبنان، ئێران و سوریا کردووە بۆ هاوکاریکردن لە ئاشکراکردنی چارەنوسی موسا سەدر و ڕوونیشیکردووەتەوە، "ئەمە تۆمەتبارکردن نییە، بەڵکو داوای هاوکارییە." 

 

موسا سەدر، کەسایەتی و سەرکردەیەکی ئاینیی لوبنانی و دامەزرێنەری بزووتنەوەی هیوا " أمل"ـە، دوای ئەوەی لە مانگی ئابی ساڵی 1978 لەگەڵ دوو هاوڕێیدا سەردانی لیبیا دەکەن بەمەبستی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسانی حکومی ئەو وڵاتەدا، بەڵام لەوکاتەوە تائێستا دیار نەماوە و چارەنوسی نادیارە. 

 

السيد موسى الصدر | Photographer girl, Iran girls, Islamic posters

 

me_ga.php?id=25675