گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنەکەی ببینە

بەوێنە؛ لەسەر شێوازەکەی بوعەزیزی کەسێک لەناوجەرگەی بازاڕدا خۆی سووتاند

2021.09.11 - 21:32
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە؛ لەسەر شێوازەکەی بوعەزیزی کەسێک لەناوجەرگەی بازاڕدا خۆی سووتاند

ناس کورد- 

هاووڵاتییەکی تونسی لەناو جەرگەی پایتەختی ئەو وڵاتەدا ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و بەشێکی زۆری جەستەی سووتا، ئەوەش بە هاوشێوەی ئەو گەنجەی لە ساڵی 2010 خۆی سووتاند و شۆڕشی تونسی هەڵگیرساند ناودەبرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ئاژانسی "فرانس پرێس" (شەممە 11ی ئەیلولی 2021) پیاوێکی تەمەن 35 ساڵی تونسی لەناو جەرگەی پایتەختی ئەو وڵاتەدا ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و بەشێکی زۆری جەستەی سووتا و دوای کوژاندنەوەی بەپەلە گەیەنراوەتە نەخۆشخانە و هێشتا لە ژیاندا ماوە. 

 

me_ga.php?id=4525

 

وتەبێژی دەزگای پاراستنی سڤیل، معز تریعە، هەواڵەکەی پشتڕاستکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، زۆرینەی جەستەی هاووڵاتییەکە سووتاوە. 

 

شایەتحاڵێکی ڕووداوەکە دەڵێت، "سەرەتا ئەو پیاوە لەگەڵ گەنجێکدا چووەتە شەقامی حەبیب بورقیبە، دوای ئەوەی سەرنجی ژمارەیەک ڕۆژنامەنوسی ڕاکێشاوە بۆ خۆی کە کارێکی لەوشێوەیە دەکات، کەسێک هەوڵیداوە ڕێگری لێبکات، بەڵام ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە." 

 

ئەگەرچی تائێستا هۆکار و وردەکاریی ڕووداوەکە ئاشکرانەکراوە، بەڵام ڕووداوی خۆسوتاندنی محەمەد بوعەزیزی بەبیرهێناوەتەوە کە لە 26ی کانوونی دووەمی ساڵی 2010 لە ناوبازاڕدا دژی بارودۆخی هاووڵاتیانی وڵاتەکەی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و ڕووداوەکەش هێندە کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا بووەهۆی هەڵگیرسانی شۆڕشی تونس.