ناس کورد-
لە شەقامی 60 مەتریی شاری هەولێر لەگەڵ کەوتنەوەی ئاگر لە کۆگایەکی پێڵاو و سوتانی کۆگاکە ئۆتۆمبێلێکیش بەتەواوی سووتا کە بڕێک پارەی زۆریشی تێدابوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 11ی ئەیلولی 2021، لە شەقامی 60 مەتریی هەولێر ئاگر لە کۆگایەکی پێڵاو کەوتەوە و تائێستا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە.
لەگەڵ سووتانی کۆگاکەدا، ئۆتۆمبێلێکی جۆری "کرایسلەر"یش بەتەواوی سووتا و خاوەنەکەی ڕایگەیاند، "ئۆتۆمبێلەکەم بەتەواوی سووتا و تەنها سویچەکەم بۆ دەرچووە."
ئاماژەی بەوەشکرد، "جگە لەوە 13 هەزار و 600 دۆلار لەگەڵ بڕی دوو ملیۆن و 200 هەزار دینار لە ئۆتۆمبێلەکەمدا بوو ئەویش سووتا."