گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە کێیە و چی کردووە

بەوێنە؛ یەکەم ’’تاوانباری داواکراو’’ لە هەرێمی کوردستان دەستگیرکرا

2021.09.11 - 19:09
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە؛ یەکەم ’’تاوانباری داواکراو’’ لە هەرێمی کوردستان دەستگیرکرا

ناس کورد- 

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی داعشی ڕاگەیاند کە گەورەترین داواکراوە لە هەرێمی کوردستان و چەندین پلانی تەقینەوە و کاری تیرۆریستی لە هەرێمی کوردستان داناوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شانەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەمڕۆ (شەممە 11ی ئەیلولی 2021) ڕایگەیاند، "لەسەر ڕاسپاردەی فەرماندەی هێزە چەکدارەکان و چاودێری و سەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ و بریکاری وەزیری ناوخۆ توانیان "ئەبو ئیبراهیم دابق" یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی داعش دەستگیربکەن. 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ناوبراو یەکەم داواکراو بووە لە هەرێمی کوردستان و سەرپەرشتی چەندین پیلانی تەقینەوە و تیرۆرکردنی لە هەرێمی کوردستان و ناوچە سنورییەکان کردووە." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "پرۆسەی دەستگیرکردنەکە دوای زیاتر لە مانگ و نیوێک لە هەوڵی مەیدانی و بەدواداچوون لە پارێزگاکانی کەرکوک، نەینەوا، بەغدا و ئەنبار ئەنجامدراوە." 

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، ئەبو ئیبراهیم هاوسەری یەکێکە لەو ئافرەتە داعشانەی کە لەماوەی ڕابردوودا دەستگیرکراوە و چەکی بێدەنگ و تەقەمەنی بردووەتە پارێزگای هەولێر و هەروەها هاوکاربووە لە پارەدارکردنی گروپە تیرۆرستییەکان. 

 

me_ga.php?id=25667