گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە لەپێناو چیدا

کەسێک زیاتر لە ساڵێک تەرمی دایکی هەڵدەگرێت و مردنەکەی دەشارێتەوە

2021.09.11 - 17:28
App store icon Play store icon Play store icon
کەسێک زیاتر لە ساڵێک تەرمی دایکی هەڵدەگرێت و مردنەکەی دەشارێتەوە

ناس کورد-

لە ڕووداوێکی سەیردا لە وڵاتی نەمسا، پیاوێک زیاتر لە ساڵێك تەرمی دایکی دەشارێتەوە و نەیهێشتووە کەس بە مردنەکەی بزانێت، ئەوەش لەپێناو وەرگرتنی مووچەکەیدا. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی میدیاکانی نەمسا، ڕووداوەکە لە شاری تیرۆلی ئەو وڵاتە ڕوویداوە و ژنەکە لە مانگی ئایاری ساڵی ڕابردوودا لە تەمەنی 89 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە، بەڵام کوڕەکەی نەیهێشتووە کەس بە مردنەکەی بزانێت و لە ژێرزەمینی ماڵەکەیدا تەرمەکەی شاردووەتەوە. 

 

پۆلیسی نەمسا ڕایگەیاندووە، ئەو پۆستەچییەی مووچەی مانگانەی ژنەکەی بردووە، داوای بینینی ژنەکەی لە کوڕەکەی کردووە،  بەڵام هەرجارەو بە بیانوویەک بۆ بینینی دەهێنێتەوە، هەربۆیە ئەویش گومانی کردووە و سکاڵای تۆمارکردووە. 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەدوای ئاشکرابوونی کارەکەی، ئەو کەسە دانی بە کارەکەیدا ناوە و وتویەتی، بۆ وەرگرتنی مووچەکەی ئەو کارەی کردووە، چونکە ئەگەر مردنەکەی ئاشکرا بوایە مووچەکەی دەبڕدرا. 

 

پۆلیس ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوای بردنی تەرمەکە بۆ لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە، کوڕەکە تەرمی دایکی وەک مۆمیاکراوێک لە بەفرگردا هەڵگرتووە بۆ ئەوەی بۆنی نەیەت و کارەکەی ئاشکرا نەبێت.