گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

برای جێگری پێشووی سەرۆکی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە کوژرا

2021.09.11 - 16:34
App store icon Play store icon Play store icon
برای جێگری پێشووی سەرۆکی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە کوژرا

ناس کورد-

بەگوێرەی ئاژانسە جیهانییەکان، برایەکی ئەمیروڵا ساڵحی جێگری سەرۆکی پێشووی ئەفغانستان لە پەنجشیر لەلایەن چەکدارانی تاڵیبانەوە کوژراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسی "ئەسۆشێتید پرێس" لە زاری برازایەکی ڕوحوڵا عەزیزی (شەممە 11ی ئەیلولی 2021) بڵاوکردووەتەوە، ڕوحوڵای برای جێگری سەرۆکی پێشووی ئەفغانستان ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو بە ئۆتۆمبێلێک کەوتووەتە بازگەیەکی پشکنینی چەکدارانی تاڵیبانەوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەر لە بازگەکەدا چەکدارانی تاڵیبان ئۆتۆمبێلەکەیان داوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە و تیایدا براکەی سەرۆکی پێشووی ئەفغاستان و شۆفێرەکەی کوژراون." 

 

ئەمیروڵا صالح یەکێک بوو لەو بەرپرسە باڵایانەی حکومەتی پێشووی ئەفغانستان کە لە پەنجشیر دژی تاڵیبان وەستایەوە، کە دوا ناوچە بوو بکەوێتە دەست تاڵیبان.