گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەغدا و هەرێم

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەى بەرهەم ساڵح لەگەڵ پارێزگارەکانی هەرێم

2021.09.11 - 15:30
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەى بەرهەم ساڵح لەگەڵ پارێزگارەکانی هەرێم

ناس کورد-

بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق پێشوازی لە چوار پارێزگارەکەى هەرێمی کوردستان کرد و تێیدا چەند تەوەرێکیان لەبارەى پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا تاوتوێ کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ شەممە، 11ی ئەیلولی 2021، بەرھەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر و هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و عەلی تەتەر، پارێزگاری دھۆک و ئازاد تۆفیق رەحیم، پارێزگاری هەڵەبجە و سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی بارودۆخی سیاسی و ئابووری و خزمەتگوزاری گفتوگۆکرا.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، "بەگرنگییەوە باس لە بەھێزکردنی هەوڵەکان کرا بۆ گەیشتن بە رێگاچارەی گونجاو بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە رێگای دیالۆگ و گفتوگۆ، ھەروەھا دووپاتکرایەوە لەگرنگی پاراستنی مافە رەواکانی ھاووڵاتیان بێ جیاوازی."

 

بەرهەم ساڵح جەختیکردەوە "لە گرنگی دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو و ریشەیی بۆ کۆتایی ھێنان بە کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەردوو حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا، بەتایبەتی کێشە داراییەکان و پاراستنی مافە رەواکانی خەڵک و مووچەخۆران و خانەنشینانی ھەرێمی کوردستان و عێراق بێ جیاوازی."