گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق

2021.09.11 - 15:14
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق

ناس كورد-

مستەفا كازمی سەرۆكایەتی دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیرانی كە بەشێوەیەكی نائاسایی گرێدرا بەبۆنەی نزیكبوونەوەی وادەی هەڵبژاردن و نزیكبوونەوەی زیارەتی چلەی شیعەكانەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە كۆبوونەوەكەدا كە ئەمڕۆ (11ی ئەیلولی 2021) بەرێوەچوو كازمی جەختیكردەوە 80 هەزار ڤیزا دراوە بە زیارەتكارانی وڵاتانی ئیسلامی بۆ بەشداری چلەی ئیمام حوسێن لە كەربەلا.


هەروەها وتیشی، 29 رۆژیتر هەڵبژاردنە گشتییەكانی عێراق بەڕێوەدەچن كە "تاكە چارەسەرن بۆ كێشەكانی عێراق".

 

ئەوەشی ڕاگەیاند، "ڕێوشوێنی توند دەگیرێتە بەر بۆ رێگریكردن لە ساختەكاری، هەماهەنگیش كراوە بۆ ئامادەییەكی نێونەتەوەیی وەك چاودێر تا رێژەیەكی بەرزتر لە متمانە ببەخشێتە پرۆسەی هەڵبژاردن".

 

سەرۆك وەزیران داوای لەسەرجەم لایەنە بەشدارەكانی هەڵبژاردنیش كرد كێبەركێیەكی تەندروست بەڕێوە ببەن و جەخت لەوەش كردەوە بەسەرجەم ئەو بەرپرسانە راگەیەنراوە كە كاندیدن تواناكانی دەوڵەت بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەكارنەهێنن و كۆمسیۆن راسپێردراوە چاودێری وردی ئەمە بكات.


كازمی باسی لەوەشكرد لەنزیكەوە دڵنیابوونەتەوە لە رێوشوێنە ئەمنییەكانی رۆژی هەڵبژاردن و داوای لە دەنگدەران كرد بەشدارییەكی كارا بكەن لە هەڵبژاردنی داهاتوو بەتایبەت ژنان بۆ گۆڕینی بارودۆخی وڵات و دەنگدان بەوانەی جێگەی متمانەن كە چاكسازی بكەن.


كازمی ئەوەشی راگەیاند، "سەرجەم پێداویستییەكانی پرۆسەی هەڵبژاردن ئامادە و دەستەبەرن بەتایبەت ڕێوشوێنی رێگەگرتن لە ساختەكاری".