گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەسعود بارزانی داوا دەکات ساختەکاری لە هەڵبژاردندا نەکرێت

2021.09.11 - 15:03
App store icon Play store icon Play store icon
مەسعود بارزانی داوا دەکات ساختەکاری لە هەڵبژاردندا نەکرێت

ناس کورد-

مەسعود بارزانی، سەرۆکى پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، داوایان لە حزب و لایەنەکان کردووە لە هەڵبژاردنی ئەمجارەدا ساختەکردنی تێدا نەبێت و جەختی دەکاتەوە کە "نەتەوە یەکگرتووەکان بەڵێنیان داوە چاودێری ورد بکەن."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەسعود بارزانی ئەمڕۆ شەممە، 11ی ئەیلولی 2021، لە مەراسیمی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی وتارێکی دا و وتی، تێبینی زۆریان لەسەر یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق هەبووە و دابەشکردنی کورسییەکان دادپەروەری تێدا نییە، بەڵام "ئێمە بۆ پاراستنی پێگەی پارتی بڕیاری بەشداریکردنمان دا."

 

وتیشی، "داوای هەموو خەڵک و لایەنەکان ئەوەیە دەبێت هەڵبژاردنێکی خاوێن و بێ ساختەکاریی بێت و داخوازی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکانیشە."

 

دەشڵێت، "نەتەوە یەکگرتووەکان بەڵێنیان داوە چاودێرییەکی ورد بکەن بۆ ئەوەی ئەمجارە ساختەکاری نەکرێت."

 

بارزانی هیوای خواست "لایەنەکان سەرکەوتوو بن لەوەدا کە ڕێگری لە ساختەکاری بگیرێت."