ناس كورد_
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق داوای لە پەرلەمانی داهاتوو كرد یاسای پاراستنی خێزان و رێگەگرتن لە هەراسانكردنی ئەلەكترۆنیانەی ژن دەربكات كە بەچڕی كردوونی بە ئامانج.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مستەفا كازمی لە دانیشتنی ئەمڕۆ (11ی ئەیلولی 2021) ی ئەنجومەنی وەزیران كە بەشێوەیەكی نائاسایی گرێدرا بەبۆنەی نزیكبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنەوە و "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە، جەختی لەوەكردەوە ژنان زیاتر لە 50% ی خەڵكی عێراق پێكدەهێنن و پێویستە پشكی خۆیان هەبێت كە هیچی كەمتر نەبێت لە پشكی پیاوان.
كازمی داوای لەسەرجەم لایەنە بەشدارەكانی هەڵبژاردنیش كرد كێبەركێیەكی تەندروست بەڕێوە ببەن و جەخت لەوەش كردەوە بەسەرجەم ئەو بەرپرسانە راگەیەنراوە كە كاندیدن تواناكانی دەوڵەت بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەكارنەهێنن و كۆمسیۆن راسپێردراوە چاودێری ئەمە بكات.
كازمی باسی لەوەشكرد لەنزیكەوە دڵنیابوونەتەوە لە رێوشوێنە ئەمنییەكانی رۆژی هەڵبژاردن و داوای لە دەنگدەران كرد بەشدارییەكی كارا بكەن لە هەڵبژاردنی داهاتوو بەتایبەت ژنان بۆ گۆڕینی بارودۆخی وڵات و دەنگدان بەوانەی جێگەی متمانەن كە چاكسازی بكەن.
سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەوەشی راگەیاند "سەرجەم پێداویستییەكانی پرۆسەی هەڵبژاردن ئامادە و دەستەبەرن بەتایبەت ڕێوشوێنی رێگەگرتن لە ساختەكاری".