گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی زیاتر

کێ بوون ئەوانەی هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەریان ئەنجام دا؟

2021.09.11 - 13:51
App store icon Play store icon Play store icon
کێ بوون ئەوانەی هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەریان ئەنجام دا؟

ناس کورد-

ئەو چەکدارانەى ئەلقاعیدە پێشتر لە ئەمەریکا بوون، سوودیان لە دەرفەتە کراوەکانی ناو ئەمەریکا بینی و ژمارەیەکیان وەک خۆئامادەکردن بۆ ئەو هێرشانە کە نزیکەی سێ هەزار کەسیان لەناو خاکی ئەمەریکادا کوشت، چووبوونە خولی تایبەتی فڕۆکەوانییەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژی 11ی ئەیلولی ساڵی 2001، چەکدارانی داعش ئەلقاعیدە چوار فڕۆکە دەڕفێنن.

 

نۆزدە چەکداری ئەلقاعیدە هێرشە گەورەکەى یازدەی سێپتەمبەریان ئەنجامدابوو دابەشبووبوون بەسەر چوار دەستەدا، لە هەر یەکێک لەو دەستانەدا بەلانی کەم یەکێکیان خولی فڕۆکەوانی بینیبوو، تا لە کاتی ڕفاندنی فڕۆکەکاندا بتوانێت کۆنترۆڵی ئاڕاستەی ڕۆیشتنی فڕۆکەکە بکات.

 

بەپێی ڕاپۆرتێکی دەنگی ئەمریکا، موحەمەد عەتا هاوڵاتی میسری، سەرۆکایەتی هەر نۆزدە کەسەی دەکرد و خولی فڕۆکەوانی بینیبوو و لەگەڵ عەبدولعەزیز ئەلعومەری و وائیل ئەلشەهری و وەلید ئەلشەهری و سەطام ئەلسوقامی کە هاوڵاتی عەرەبستانی سعودیە بوون و لە گەشتی ئاسمانی ژمارە 11 ی هێڵی ئاسمانی ئەمێریکان ئێرلایندا بوون.

 

دەستەی دووهەمیش لە گەشتی ژمارە 175ی هێڵی ئاسمانی یونایتد ئێرلاین، بریتیبوون لە فایز بن حەماد و مەروان بن ئەلشەحی، کە هاوڵاتی میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب بوون و ئەحمەد ئەلغامدی و حەمزە ئەلغامدی، موهەنەد ئەلشەهری هاوڵاتی عەرەبستانی سعودیە بوون.

 

دەستەی سێهەم بریتیبوون لە پێنج هاوڵاتی عەرەبستانی سعودیە و لە گەشتی ژمارە 77ی هێڵی ئاسمانی ئەمێریکان ئێرلایندا بوون و ئەوانیش هانی حەنجور، نەواف ئەلحازمی و سالم ئەلحازمی و خالید ئەلمحزار و ماجد موقد بوون.

 

دەستەی چوارهەمیش لە گەشتی ئاسمانی ژمارە 93 ی هێڵی ئاسمانی یونایتد ئێرلایندا بوون، بریتیبوون لە چوار کەس سەعید ئەلغامدی و ئەحمەد ئەلحزناوی و ئەحمەد ئەلنوعمی، ئەم سیانەیان هاوڵاتی عەرەبستانی سعودیە بوون و هەروەها زیاد جەڕاح هاوڵاتی لوبنان بوو.

 

ئەو کەسانە دوو فڕۆکە ڕفێندراوەکەی گەشتی ژمارە11 و گەشتی ژمارە 175دەدەن بە باڵەخانەکانی نێوەندی بازرگانی جیهانیدا لە شاری نیویۆرک و فڕۆکە ڕفێندراوەکەی گەشتی ژمارە 77 دەدەن بە باڵەخانەی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکادا "پەنتاگۆن" لە ناوچەی ئاڕلینگتۆن لە ستانی ڤێرجینیا، فڕۆکە ڕفێندراوەکەی چوارهەمیش ئەوەی گەشتی ژمارە 93، بەڕێوەدەبێت بەرەو واشنتۆنی پایتەخت، وەک دەگوترێت دەشێت ڕفێنەرە تێرۆریستەکان وەهایان دانابێت فڕۆکەکە بدەن بە باڵەخانەی کۆنگرێسدا یانیش بە کۆشکی سپیدا بەڵام سەرنشینەکانی ناو فڕۆکەکە بەرەنگاری تێرۆریستەکان دەبنەوە و فڕۆکەکە لە ناو ستانی پەنسلڤانیا دەخەنە خوارێ و بەم کارەشیان ڕێگر دەبن لەوەی تێرۆریستەکان پیلانی چوارهەمی خۆیان بپێکن.

یازدەی سێپتەمبەر ڕۆژێکی ئاسایی نییە لای ئەمەریکاییەکان و لە زۆر ڕەهەندەوە هاوشێوەی ڕووداوەکانی پێرڵ هاربەر سەیری دەکرێت کە ئەمەریکای ڕاکێشایە ناو دووهەم شەڕی جیهانییەوە.

 

ئەم هێرشانەی یازدەی سێپتەمبەر وەرچەرخانێکی گەورەی لە جیهاندا دروست کرد، ئەم وەرچەرخانەش بە ئەندازەیەک بوو کە مێژووی لێک جیا کردەوە و سەروەختەکانی پێش و پاش یازدەی سێپتەمبەری هێنایە ئاراوە.

 

یازدەی سێپتەمبەر ئەمەریکای بردە ناو شەڕێکی ناچاریەوە لە ئەفغانستاندا.

 

تۆڕە تێرۆرکارییەکەی ئەلقاعیدە، بنکەی لەو وڵاتەدا بوو و تاڵیبانی ئەو کاتەش پشتیوانییەکی سەرسەختانەی دەکرد لە ئەلقاعیدە.

 

دوای هێرشە لەشکرییەکانی هاوپەیمانێتی نێونەتەوەیی بە سەرکردایەتی ئەمەریکا، ڕژێمی ئەوکاتەی تاڵیبان ڕوخا و چەکدارەکانی تاڵیبان و ئەلقاعیدەش ڕایانکردە ناوچە شاخاویەکانی تۆرابۆرا.

me_ga.php?id=4517

بەهۆی ڕێوشوێنەکانی ئەمەریکا دژی ئەلقاعیدە و تاڵیبانی ئەوسا بەکاریدەهێنان، وردە وردە توانایی چەکداریی و دارایی ئەلقاعیدە ڕوو لە کزی بوو.

 

پاش 10 ساڵیش لە هێرشەکانی یازدەی سێپتەمبەر و گەڕان بە شوێن ئوسامە بن لادن، ڕێبەری ئەلقاعیدەدا، سەرۆک براک ئۆباما ڕایگەیاند ڕۆژی 1ی مانگی 5 ی ساڵی 2011 هێزە تایبەتەکانی ئەمەریکا، ئوسامە بن لادنیان کوشتووە لە ماڵەکەی خۆیدا لە ناوچەی ئەبوتئاباد لە پاکستان.

دەنگی ئەمریکا دەشڵێت، دەشێت بڵێین گەورەترین پەرەسەندن لەم قەیرانەدا لە شەڕی دژی تێرۆریزمدا بڕیارەکەی سەرۆک جۆو بایدن بووبێت بۆ کشانەوەی ئەمەریکا لە ئەفغانستان و هەروەهاش کۆتاییهێنان بە شەڕی بیست ساڵەی ئەفغانستان.

 

"نابێت ئەوەمان لەبیر بچێت پێشتر سەرۆک براک ئۆباما چەند بڕیارێکی هەبوو بۆ کەمکردنەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەمەریکا لەو وڵاتە بەشەڕ وێرانبووەدا، دواتریش سەرۆک دانۆڵد ترامپ لە یەکێک لە وتارەکانیدا هاوکاتی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ساڵی دوو هەزار و شازدەدا ئاماژەی بەوە کرد کە هاوڕایە لەگەڵ بڕیارەکەی سەرۆک ئۆبامادا بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی سەربازەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان."