گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

مەزڵوم كۆبانێ: داعش هیوایان پەیدا كردووە لەپاش كشانەوەی ئەفغانستان

2021.09.11 - 13:37
App store icon Play store icon Play store icon
مەزڵوم كۆبانێ: داعش هیوایان پەیدا كردووە لەپاش كشانەوەی ئەفغانستان

ناس کورد-

مەزڵوم كۆبانێی فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات ڕایگەیاند، لەپاش تەقینەوەكەی نزیك فڕۆكەخانەی كابوڵ و كشانەوەی ئەمەریكا داعش هیوای ژیانەوەیان پەیداكردووە لە رۆژئاوای كوردستان و كەوتوونەتە جموجوڵ.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕی "نۆرس پرێس" لە راپۆرتێكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (11ی ئەیلولی 2021) لەزاری مەزڵوم كۆبانێوە ئەوەی گواستەوە داعش كەوتوونەتەوە جموجوڵ لە باكوری رۆژهەڵاتی سوریا و چ ئەوان و چ ئەلقاعیدەش هیوایان پەیداكردووە پاش كشانەوەی ئەمەریكا لە ئەفغانستان و لە هەندێ شاری سوریا بە ئاشكرا ئاهەنگیان گێڕاوە بەتایبەت ئیدلیب.

 

كۆبانێ وتوشیەتی، "پەیتا پەیتا هەڕەشە دەنێرن بۆ رۆژئاوای كوردستان كە باسی گەڕانەوە دەكەن و دەڵێن ئەمەریكا لەوێش دەكشێتەوە".

 

پێشتر ڕۆژنامەی واشنتن پۆست ئاشکرای کرد، بەرپرسانی سەربازیی و سیاسیی ئەمریکا دڵنیاییان داوەتە کوردانی ڕۆژئاوا کە هێزەکانیان لە سوریا دەمێننەوە و ئەوەى لە ئەفغانستان ڕوویدا لەوێ دووبارە نابێتەوە.  

  

ڕۆژنامەکە لە ڕاپۆرتێکیدا کە "ناس کورد" خوێندوویەتییەوە (31ی ئابی 2021) دەڵێت، ڕووداوەکانی ئەفغانستان، کشانەوەی ئەمریکا و گەڕانەوەى تاڵیبان بۆ دەسەڵات، کوردانی ڕۆژئاوای لە سوریا نیگەران کردووە و بە ترسەوە چاودێری دۆخەکە دەکەن، بە تایبەت ئەوان ئەزمونێکی لەو شێوەیەیان هەیە کاتێک سێ ساڵ لەمەوپێش ئیدارەى ترەمپ بڕیاری دا بە کشانەوەی دوو هەزار سەرباز لە سوریا و چاوی نوقاند لە هێرشی تورکیا بۆسەر عەفرین و داگیرکردنی چەند ناوچەیەکی سوریا لەلایەن ئەو وڵاتەوە.  

  

واشنتن پۆست لە زاری چەند بەرپرسێکی ئەمریکی و هەسەدەوەدەڵێت، لەم چەند مانگەی دواییدا ئیدارەی بایدن هەوڵی داوە مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات و بەرپرسانی تری هەسەدە دڵنیا بکاتەوە لەوەى دۆخی سوریا جیاوازە لە ئەفغانستان، هەر بۆ ئەو مەبەستەش، جەنەڕاڵ کینیز ماکینزی، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا و جۆی هوود، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک سەردانی سوریایان کردووە و جەختیان کردووەتەوە کە هاوبەشی نێوان ئەمریکا و هێزەکانی سوریای دیموکرات هێشتا بەهێزە و سەربازانی ئەمەریکا هیچ کاتێک لەو ناوچەیە ناکشێنەوە.  

me_ga.php?id=4430  

مەزڵوم عەبدی لە چاوپێکەوتنێکدا بە ڕۆژنامەکەى وتووە، لەو حەوت مانگەی کە سەرۆک بایدن دەسەڵاتی گرتووەتە دەست دۆخەکە باشتر بووە لەڕووی سەربازیی و دیبلۆماتییەوە، دەشڵێت، چاوەڕوان دەکرێت سەقامگیریی ڕێژەیی لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریادا زاڵ بێت "ئەگەر ئەمریکا بەڵێنەکانی بباتەسەر".  

  

مەزڵوم عەبدی جەخت دەکاتەوە، "ئێمە ئێستا هەست بەوە دەکەین کە پشتگیری سیاسی و سەربازیمان بەهێزترە، زیاتر لەوەی لە ئیدارەی پێشوومان هەبوو"، و دەشڵێت، "دوای ئەو کشانەوەیە لە ئەفغانستان، بەرپرسانی ئەمریکا هاتن بۆئەوەى پێمان بڵێن هیچ گۆڕانکارییەک لە سوریادا ڕوو نادات".