گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیس زانیاریی دەدات

دوو گەنج لە هاوینەهەواری جوندیان کوژران

2021.09.11 - 11:29
App store icon Play store icon Play store icon
دوو گەنج لە هاوینەهەواری جوندیان کوژران

ناس کورد-

پۆلیسی سۆران ئاشکرای کرد، درەنگانێکی شەو لە ناحیەی جوندیانی سەر بە قەزای ڕەواندوز دوو گەنج بە دەستڕێژی گولـلە کوژران، هەرچەندە کێشەکە کۆمەڵایەتی بووە بەڵام یەکێک لە کوژراوەکان تەنها هاوڕێی ئەوی تریان بووە و پەیوەندی بە بابەتەکەوە نەبووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کاژێر 00:30 خولەکی 11-9-2021 لە جوندیانی سەر بە قەزای رواندز، دوو گەنج بە دەستڕێژی گوللە کوژران کوژراوەکان تەمەنیان 26 و 28ساڵە.

شەماڵ دێواری، وتەبێژی پۆلیسی سۆران لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" ئاشکرای کرد، ڕووداوەکە کاتژمێر 00:30 خولەکی شەممە، 11ی ئەیلولی 2021 ڕووداوە، "دوو گەنجەکە (26 ساڵ و 28 ساڵ) خەڵکی گوندی گەرەوانی رواندزن و لەناو گەراجی هاوینەهەواری جوندیانەوە تەقەیان لێکراوە و کوژراون".



شەماڵ دێواری ئاشکراشی کرد، "ڕووداوەکە کێشەی کۆمەڵایەتی بووە، چونکە بکوژ و کوژراو خزمی یەکدین. بەڵام یەکێک لە کوژراوەکان ھیچ پەیوەندییەکی بە کێشە کۆمەڵایەتییەکەوە نەبووە و تەنھا برادەری کوژراوەکەی دیکە بووە و هاتووەتە لای وەک هاورێ".

 

جەختی کردەکە کە هێشتا لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.