گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

وەزارەتی بازرگانی خزمەتگوزارییەکی نوێی بۆ بەشەخۆراکی مانگانە زیاد کرد

2021.09.11 - 10:35
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی بازرگانی خزمەتگوزارییەکی نوێی بۆ بەشەخۆراکی مانگانە زیاد کرد

ناس کورد-

وەزارەتی بازرگانیی عێراق خزمەتگوزاریی "چاودێریم بکە"ی ڕاگەیاند بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ جۆریەتی و کواڵێتی ماددە نوێیەکانی ناو بەشەخۆراک (بایعی) و لەم مانگەوە دەستپێدەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتەکە بە ڕۆژنامەی فەرمیی عێراقییەی (11ی ئەیلولی 2021)ی ڕاگەیاند، "بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی داتای نیشتمانی لە سکرتارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەیەکی هاوبەشیان لەگەڵ وەزارەتدا ئەنجامدا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دەستپێکردنی خزمەتگوزاریی "چاودێریم بکە" ئەنجام داوە بۆ بەدواداچوون بۆ ماددەکانی ناو سەلەی بەشە خۆراکی مانگانە."

 

ڕوونیشیکردەوە کە "خزمەتگوزاری (چاودێریم من) مامەڵە لەگەڵ داواکاری و سکاڵاکانی هاوڵاتیان دەکات سەبارەت بە ماددەکانی بەشەخۆراک و هەروەها بەدواداچوون بۆ شێوازی ئامادەکردنی ئەو ماددانە دەکات بۆ بریکارەکان لە بەغدا و تەواوی پارێزگاکانی تر."

 

حەنون باسی لەوەشکرد کە "ئەو خزمەتگوزارییە لەلایەن کارمەندانی بەشی ناوەندی داتای نیشتمانی لە سکرتارییەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە بەڕێوەدەبرێت بۆ ئەوەی هاوڵاتیان لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە بچنە ناوییەوە و هەر داواکاریی یاخود سکاڵایەکیان هەبێت لەسەر بریکارەکانی دابەشکردنی خۆراک تۆماری بکەن، هەروەها لەسەر ماددەکانی ناو سەبەتەی خۆراکیش".

 

ئاماژەی بەوەشکرد کە "وەڵامدانەوەی سکاڵاکان لە کاتێکی دیاریکراودا دەبێت و خزمەتەکە ڕێگە بە هاوڵاتی دەدات بەدواداچوون بۆ داواکەی بکات لەگەڵ کارمەندانی تایبەتمەند، چونکە لەلایەن بەشی چاودێری دارایی و بازرگانی وەزارەتەوە چاودێری دەکرێت، بۆ ئەوەی هیچ دواکەوتنێک نەبێت لە وەڵامدانەوەی هاوڵاتیان."

 

پێشتر محەمەد حەنون (شەممە 9ی ئەیلولی 2021) ئاشکرای کرد کە "دووەم سەبەتەی خۆراکی گەیشتووەتە کۆگاکان و ئامادەکارییەکان تەواو بوون و لە چەند ڕۆژی داهاتوو دەست دابەشکردنی دەکرێت."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " نیسک و لەتکە نۆکیش لەگەل بڕە خۆراکی ئەم مانگەدا دابەش دەکرێت"، ئەوەش دوای ئەوەی مانگی ڕابردوو فاسۆلیا و دۆشاو و چەند مادەیەکی دیکە زیادکران.