ناس کورد-
هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل دەستگیرکردنی دوو کەس لە زیندانییە هەڵهاتووە فەلەستینییەکانیان ڕاگەیاند کە لە زیندانی جەلبوە لەگەڵ چوار زیندانی دیکەدا هەڵهاتبوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
میدیاکانی ئیسرائیل (هەینی 10ی ئەیلولی 2021) بڵاویانکردووەتەوە، ئەو دوو زیندانییەی کە دەستگیرکراون، یەعقوب قادری و مەحمود عارزە بوون و بەهۆی تەلەفۆن کردنیان بۆ کەرتی غەزە ئاشکرا بوون.
لەئێستادا هیزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل بەردەوامن لە گەڕان بەشوێن چوار هەڵهاتووەتەکەی دیکەدا، کە هەواڵی هەڵهاتنەکەیان کاردانەوەی گەورەی لێکەوتەوە.
بەرەبەیانی دووشەممەی ڕابردوو شەش زيندانيكراوی فەلەستینی لە بەندیخانەی زۆر توندی جەلبوەی باکوری ئیسرائیل لە ڕێگەی تونێلێکەوە کە لە ژێر زەویدا هەڵیانکەندووە هەڵهاتن.
ئەو شەش زیندانییە لە هەمان ژووردا دەستبەسەرکرابوون و بەپێی ڕاپۆرتی میدیا ئیسرائیلییەکان، لەڕێگەی تونێلێکەوە هەڵهاتوون کە ماوەی چەند مانگێک سەرقاڵی هەڵکەندی بوون.
زیاتر بخوێنەرەوە: شەش دەستگیرکراوی فەلەستنی زنجیرە درامای هەڵهاتنی گەورە دەکەنە ڕاستی