گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەمچەماڵ؛ لەسەر دزینی ئاسنی تاوەرەکانی کارەبا سێ کەس دەستگیرکران

2021.09.10 - 22:43
App store icon Play store icon Play store icon
چەمچەماڵ؛  لەسەر دزینی ئاسنی تاوەرەکانی کارەبا سێ کەس دەستگیرکران

ناس کورد- 

قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ دەستگیرکردنی سێ کەسی بە تۆمەتی دزینی ئاسنی تاوەرەکانی کارەبا دەستگیرکرد کە ئەو دیارەدەیە بووەتەهۆی مەترسی کەوتنی تاوەرەکان و بڕانی کارەبای نیوەی سلێمانی و گەرمیان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا قائیمقامییەتی قەزای چەمچەماڵ (هەینی 10ی ئەیلولی 2021) ڕایگەیاند، "دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی لە چەند حاڵەتێکی دزینی ئاسنی تاوەری کارەباکان لەسنوری ناحیەی سەنگاو ئاگاداری کردین، دوو نوسراومان ئاڕاستەی ناحیەکانی تەکیە و شۆڕش و سەنگاو کرد کە ئەو تاوەرانەی پێدا تیدەپەڕێت بەمەبەستی دەستگیرکردنی ئەو کەسانە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "سەرەنجام لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ناحیەی سەنگاو و شۆڕش توانرا سێ کەس دەستگیربکرێت و هاوکات دەست بەسەر ئاسنی تاوەرەکانیشدا گیراوە." 

 

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، " بەناوی قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ دەستخۆشی لەهێزە ئەمینیەکان دەکەین و داواش لە هاووڵاتیان دەکەین لەکاتی بینینی هەر حاڵەتێکی دزێو و ناشارستانی زانیاری بدەن بە هێزە ئەمنیەکان بۆ ئەوەی سەرپێچیکاران ڕادەستی یاسا بکرێت." 


زیاتر بخوێنەرەوە: مەترسی لەسەر کارەبای سلێمانی و گەرمیان دروست دەبێت