ناس کورد-
بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە ماڵێک لە لە پارێزگای زیقار سەرجەم ئەندامانی خێزانێک سووتان و گیانیان لەدەستدا کە پێکهاتوون لە دایکێک و چوار منداڵەکەی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەیەکی پۆلیسی پارێزگای زیقار (هەینی 10ی ئەیلولی 2021) بە "ناس"ی ڕاگەیاند، "بەهۆی ئاگرگرتنی ماڵێکەوە لە ناحیەی عەکیکەی سەربە پارێزگای زیقار سەرجەم ئەندامانی خێزانێک کە پێکهاتبوون لە دایکێک و چوار منداڵەکەی سووتان و گیانیان لەدەستدا."
ئاماژەی بەوەشکرد، "تیمەکانی بەرگریی شارستانیی ئاگرەکەیان کوژاندووەتەوە و تەرمەکانیش ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراون."