ناس کورد-
هەندێك لە چالاكە سەدرییەكان نوێترین وێنەی برا گەورەكەی موقتەدا سەدریان بڵاوكردەوە كە دوور لەچاوی كامێرا و چالاكییە سیاسییەكان ژیانی دەگوزەرێنێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی زانیارییەكانی "ناس كورد"، مورتەزا سەدر كە برای موقتەدا سەدرە شەش ساڵ تەمەنی لە ئەو گەورەترە و لەدایكبووی ساڵی 1968 ـە، بەهۆی ئەوەشی هەندێ كێشەی تەندروستی هەیە دوور لەچاوی كامێران و چالاكییە سیاسییەكان دەژی و هیچ پۆست و بەشدارییەكی لە رەوتەكەی موقتەدا نییە و لە ناو سەدرییەكان بە عابید و زاهید و دنیا نەویست وێنا دەكرێت.
مورتەزاو موقتەدا كوڕی مەرجەعی تیرۆركراوی شیعە محەمەد محەمەد سادق سەدرن كە ساڵی 1998 لەگەڵ موستەفا و موئەمەلی كوڕیدا لە شاری نەجەف تیرۆر كران و لەپاش ئەوانیش موقتەدا و مورتەزا مانەوە كە ئێستا موقتەدا سەرۆكایەتی ڕەوتی سەدر دەكات و كەمترین زانیاریش لەبارەی ژیانی مورتەزای برایەوە هەیە جگە لەوەی دۆخی تەندروستی باش نییە.