گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاوسەرەکەی قسە دەکا

سۆران؛ پیاوێک لە کاتی رزگارکردنی هاوسەرەکەیدا خنکا

2021.09.10 - 19:56
App store icon Play store icon Play store icon
سۆران؛ پیاوێک لە کاتی رزگارکردنی هاوسەرەکەیدا خنکا

ناس کورد- 

لە ڕووباری گەلی عەلی بەگ، پیاوێک دوای ئەوەی ژنەکەی لە خنکان ڕزگار دەکات، بەڵام ناتوانێت گیانی خۆی ڕزگار بکات و دەخنکێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران (هەینی 10ی ئەیلولی 2021) ڕایگەیاند، "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی هاووڵاتییەکی تەمەن 28 ساڵ بەناوی هەرێم محەمەد مەولود خنكان لە ڕووباری گەلی علی بەگ خنکا." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "  هەرێم محەمەد مولود خەلکی پارێزگای کەرکوک و دانیشتووی  پارێزگای هەولێر بووە، ئەمڕۆ لەگەڵ خێزانەکەی بەمەبستی سەیران ڕوویان لەو ناوچەیە کردووە و لە ڕووبارەکە خنکاوە." 

 

ئەوەش هاتووە، بەوتەی هاوسەری ناوبراو (دلڤین کەمال ڕسول) "سەرەتا (دلڤين) نزیک بووەتەوە لە کەناری ڕووبارەکە و کەوتووەتە ناو ڕووبارەکە، دوای ئەوەی لەلایەن هاوسەرەکەی (هەرێم محەمەد مولود) رزگار کراوە، بەلام نەیتوانیوە گیانی خۆی ڕزگار بکات و لەنێو ڕووبارەکەدا خنکاوە." 

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، " لەلایەن هاووڵاتیانی نزیک ڕووداوەکە تەرمەکەی لە ڕووبار دەرهێنراوە و  ڕەوانەی پزیشکی دادی سۆران کراوە." 

 

 لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاکو ئيستا ( 12) هاوولاتی لەنێو ڕووبارەکانی سنوری بەرێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی سۆران  خنکاون.